بەرپرسیاریەتى ڕاگەیاندن لە ڕوماڵکردنى هەواڵى خۆکوشتن
بەئامادەبوونى مامۆستا ئامانج عەلى سەرۆکى بەشى ڕاگەیاندن بەوەکالەت و، ژمارەیەکى بەرچاو لە مامۆستایان و فێرخوازان، بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر سیمینارێکى بۆ (کاروان مەسعود) ڕێکخست.
لەو سیمینارەدا، کە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١٨/٢/٢٠٢١) لە هۆڵى (VIP) لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، سیمینارەکە تایبەت بوو بە بەرپرسیاریەتى ڕاگەیاندن لە ڕوماڵکردنى هەواڵەکانى پەیوەست بەخۆکوشتن.
لە سیمینارەکەدا، فێرخواز (کاروان مەسعود)، کە لەهەمان کاتدا میدیاکارێکى دیارى شارى هەولێریشە بەوردى باسى لە دیاردەى خۆکوشتن کرد، هەروەک ئاماژەى بەبنەما و ئیتیکى ڕۆژنامەوانى کرد، کە پێویستە میدیاکار شارەزایان بێ لەکاتى بوونى هەواڵى خۆکوشتن، (کاروا مەسعود) باسى لە ئەزمونى کارى ڕۆژنامەوانى خۆى کرد لە کاتى ڕۆماڵى هەواڵەکانى خۆکوشتن کرد، هەروەک ئاماژەى بەو هەڵە باوانە کرد، کە میدیاکاران دووبارەى دەکەنەوە، وتیشى خراپى مامەڵەکردن و ڕۆماڵکردنى هەواڵى خۆکوشتن کاریگەرى و مەترسى گەورە لەسەر کۆمەڵگە دروست دەکات.