پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆكی زانكۆى جیهان-هەولێر پیرۆزبایی ساڵى نوێ دەکات
بەبۆنەی هاتنى سەری ساڵی (2024)، پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر پەیامێکى پیرۆزبایی بڵاوکردەوە، کە ئەمە دەقەکەیەتى:
بەڕێزان:
- ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆ
- مامۆستایانى قەدرگران
- فەرمانبەرانی ئازیز…
- فێرخوازانى خۆشەویست…
خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی زاینی، پیرۆزبایی لە ئەندامانى ئێوەى بەڕێز و کەس و کارتان و، تەواوی خەڵكی كوردستان بکەم، ئومێد دەکەم هاتنی لە ساڵی (2024) دەرگاى بەدیهێنانى خەونە باڵاكان بەتایبەت لە بواری زانست و داهێنان و مەعریفەدا بکرێتەوە.
ساڵى نوێ چ لەسەر ئاستى تاک و چ لەسەر ئاستى گشتى واتا خۆڕێکخستنەوە و دانانى پلانى نوێ لە پێناو کارکردن بۆ بەدیهێنانى ئامانجە بەدی نەهاتووەکان؛ ئێمەش وەک زانکۆى جیهان-هەولێر کە ناوەندێکى ئەکادیمى پێشەنگە؛ لە ساڵی نوێدا بەهاوکارى هەموو لایەک هەوڵ و کارەکانمان زیاتر چڕ دەکەینەوە و کۆشش دەکەین تا دەسکەوتنى زانستى زیاتر بەدەست بهێنن و ناو و ناوبانگ و پێگەى زانستى زانکۆکەمان زیاتر بەرەو پێشەوە ببەین، هیوادارم مامۆستایان و فێرخوازان لە وەرز و ساڵى نوێی خوێندن بە ئامانجى باڵاتر ڕوو لە ناوەندەكانی خوێندن بكەن و کار و توێژینەوەى ناوازە لە بوارەکانیان ئەنجام بدەن.
دووبارە هاتنى ساڵى نوێى (2024) لە هەموو لایەک پیرۆز بێت
پرۆفیسۆر
دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ
سەرۆكی زانكۆی جیهان-هەولێر