زانکۆى جیهان-هەولێر بۆتە ئاوێنەى گەشەکردنى کەرتى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان
زانکۆى جیهان-هەولێر وەک زانکۆیەکى تایبەت لە هەرێمى کوردستان لەسەرجەم بوارەکان گەشەکردنى زۆرى بەخۆیەوە بینیوە و، چەندین دەسکەوتى زانستى گرنگى بەدەستهێناوە.
مامۆستاى یاریدەدەر محمد باجەلان مامۆستا لە بەشى زانستەکانى کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر وتارێکى لە گۆڤارى (LANDSCAPE) بەناونیشانى گۆڕانکارییەکانى خوێندنی زانکۆ لە کوردستان، عێراق: زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و لە ئامێزگرتنی گۆڕانی ئەرێنی (Transforming University Education in Kurdistan, Iraq: Overcoming Challenges and Embracing Positive Change) بڵاوکردۆتەوە.
لە وتارەکەیدا، کە لە ژمارە (١٢)ى ساڵى (٢٠٢٣) بڵاوکراوەتەوە؛ بەوردى ئاماژەى بەو ئاستەنگ و ئاڵنگارییانە کردوە، کە لە ماوەى ڕابردودا ڕوبەڕووى پڕۆسەى خوێندنى زانکۆى لە هەرێمى کورستان بووبوەوە، بەتایبەت لە بوارى زانستى و ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى ئاستبەرز و لاوازى پەیوەندى زانستى لەگەڵ زانکۆکانى وڵاتانى جیهان و، ژینگەى خوێندن..هتد، هاوکات لە بەشێکى دیکەى وتارەکەیدا باس لە کار و پڕۆژەکانى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-حکومەتی هەرێمی کوردستان (MHESR-KRG) کردوە بۆ زاڵبون بەسەر ئاستەنگیەکان، بۆ ئەو مەبەستەش نمونەى بەکۆمەڵێک چالاکى زانستى لە بوارە جیاکان هێناوەتەوە.
بەشێکى دیکەى وتارەکەى تەرخانکردوە بۆ زانکۆى جیهان-هەولێر وەک زانکۆیەکى تایبەت لە هەرێمى کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش بەئاماژەکردن بە دەسکەوتە زانستى و ئەکادیمیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ زانکۆ پێشکەوتوەکانى وڵاتانى جیهان و، بەدەستهێنانى متمانەى دامەزراوەکانى هەریەک لە (ZEVA, ASIC) کردوە، هەروەها ئەوەشى ڕونکردۆتەوە کە زانکۆى جیهان-هەولێر بە گۆڕانکاریکردن لە پڕۆگرامەکانى خوێندن و کارکردن بۆ بەستنەوەى پڕۆگرامەکانى خوێندن بە پێداویستیەکانى بازاڕى کار و ئاشناکردنى فێرخوازان بەژینگەى کارکردن لە پێناو پێگەیاندنى کادیرى چالاک دەسکەوتى گەورەى بەدەستهێناوە، هاوکات بەوردى ئاماژەى بە چۆنیەتى تێپەڕاندنى ئاستەنگەکان و زاڵبون بەسەر ئاڵنگارییەکان کردوە، لە کۆتایشدا جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆتە ئاوێنەى گەشەکردنى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان.
گۆڤارى (LANDSCAPE)؛ گۆڤارێکى وەرزیە لەلایەن دامەزراوەى کاپیتا (KAPITA) دەردەکرێت و، ڕۆشنایی دەخاتە سەر ئاستەنگ و پێشکەوتنەکانى کەرتی تایبەت لە هەرێمى کوردستان و عێراق، ئامانجی بەهێزکردنی بوارەکانى کەرتى تایبەتە لە ڕێگەی وەبەرهێنان، توێژینەوە و، خێراکردنى بەرنامەکانی پەرەپێدانی بازاڕ، هەربۆیە وەک سەکۆیەک بۆ ئیکۆسیستەمی بازرگانی عێراق کاردەکات و، بەسەر کەسایەتییە جیاکان دابەش دەکرێت و، لە هۆتێل و میوانخانەکاندا بڵاودەکرێتەوە. بۆ خوێندنەوەى دەقى وتارەکە کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکە (BL ISSUE xll – final .pdf (kapita.iq)).