پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر ڕێکەوتنامەیەکى لەگەڵ سەرۆکى زانکۆى (ئەلحسێن بن تەلال)ى ئوردونى واژو کرد
لە بەردەوامى دیدار و کۆبونەوەکانى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ سەرۆکى زانکۆ بەشداربوەکانى چوارەمین کۆنفرانسی عەرەبی-تورکی بۆ خوێندنی باڵا، کە لە زانکۆی ئەستەنبوڵ ئایدین – تورکیا بەڕێوەدەچێ، کۆبونەوەیەکى لەگەڵ پرۆفیسۆر دکتۆر عەتیف ئەلخەرابشە سەرۆکى زانکۆی (ئەلحسێن بن تەلال)ى ئوردونى ئەنجامدا.
لە کۆبونەوەکەدا، هەردولا، تیشکیان خستە سەر بوارەکانی هاوکاری لەڕووی ئاڵوگۆڕی ئەکادیمی لە نێوان ئەندامان و ستافى زانکۆکانیان، لەگەڵ ڕێگەکانی چالاککردنی ئاڵوگۆڕ و خوڵى ڕاهێنان بۆ فێرخوازان لە نێوان زانکۆکانیان، هاوکات دامەزراندنی پرۆگرامى هاوبەش بۆ ئاستی بەکالۆریۆس تەوەرێکى دیکەى کۆبونەوەى نێوانیان بوو.
پاشان، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و پرۆفیسۆر دکتۆر عەتیف ئەلخەرابشە سەرۆکى زانکۆی ئەلحسێن بن تەلال ڕێکەوتنامەیەکیان بۆ کارى پێکەوەیی نێوان لە بوارە جیاوازەکان واژۆ کرد.