لە پۆڵندا؛ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر دەستیان بە وانە زانستیەکانیان کرد
دواى گەیشتنیان بە زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences )، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە تاقیگە زانستیەکانى زانکۆى وارسۆ دەستیان بە وانە زانستیەکانیان کرد.
(نیان عوسمان محمد) فێرخوازى بەشى بەشی نیوتریش و دایتیتیکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر، کە لە چوارچێوەى پرۆگرامى ئێراسموس پڵەس دەرفەتى ئەو کۆرسەى خوێندنى لە پۆڵندا بۆ ڕەخساوە، لە بابەتى (introduction to human nutrition) بەشێوەیەکى پراکتیکى کاریان لەسەر پۆلێنکردنی خۆراکەکان بەپێی ( ڕێژە و ئاستى وزەى بەرهەمە جۆراوجۆرەکان، لەگەڵ ڕێژەی ئاو و چەوری لەناو هەریەک لە بەرهەمەکان)، کە تاقیکردنەوەیان لەبارەى کرا.
ئەو وانە پراکتیکیە بە سەرپەرشتی مامۆستاى بابەت ( Joanna kaluza) لە زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences ) بەڕێوەچوو، بەهۆیەوە ئەو فێرخوازە ئەزمونێکى نوێى خوێندن فێربوو، جگە لە زانینى ڕێژەى وزە و چەورى و ئاو لەو بەرهەمانەى کە تاقیکردنەوەى لەبارەوە کردن.