پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر پیشانگەی وەرزى بەشى تەلارسازى کردەوە
بۆ ئاشنابون بەئاستى توانا و لێهاتویی فێرخوازانى بەشەکەیان، سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى تەلارسازى لە زانکۆى جیهان-هەولێر پیشانگەیەکى تایبەتى بۆ فێرخوازانى بەشەکەیان ڕێکخست.
ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (٢٣/٢/٢٠٢٢) پیشانگەیەکە لەلایەن پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر کرایەوە، کە تیایدا د.مەیسون حەیدەرى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و، ژمارەیەک لە سەرۆکى بەشە زانستیەکان و، مامۆستایان و فێرخوازانى زانکۆى جیهان ئامادەیبون.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى پیشانگەکەدا، سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر دواى گوێگرتن لە فێرخوازان و باسکردنى پڕۆژەکانیان، سەرسامى خۆى بۆ تواناى مامۆستایان و فێرخوازان دەربڕى و، هانیدان لەو جۆرە کار و پڕۆژانە بەردەوام بن و، پەرەى زیاتر بەبەهەرەکانیان بدەن، بۆ ئەوەش پشتیوانى سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێرى بۆ دوپاتکردنەوە.
لە پیشانگەیەکەدا، فێرخوازان کۆمەڵێک پڕۆژەى جیایان لە بوارەکانى دیزاینکردنى (خانوو، هۆتێل، تەلارى نیشتەجیون و شار) نمایش کردبوو، هاوکات لە چەند پڕۆژەیەکى دیکەدا، فێرخوازان دیزاینى چۆنیەتى نوێکردنەوەى بەشێک لە گەڕەکە کۆنەکانى شارى هەولێریان نمایش کردبوو.