پەیامی سەرۆکی زانکۆ بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن
پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر بەبۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی (2022-2023) دوای بەسەرکردنەوەی هۆڵ و تاقیگەکانی خوێندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی فێرخوازان کرد، ئەمەش دەقەکەیەتی:
فێرخوازانی خۆشەویست…
بەخۆشحاڵیەوە، ئەمڕۆ ساڵی نوێی خوێندن (2022-2023) لە زانکۆکەمان دەستپێکرد، بەو بۆنەیەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستەدەکەم، هیوادارم بەپەرۆشەوە دەست بە پڕۆسەی خوێندن لە بەشەکانتان بکەن و، ئەمساڵیش وەک ساڵانی ڕابردوو بەخەرمانێک دەسکەوتی زانستی و مەعریفی هەمووان پێکەوە بتوانن خزمەت بە کۆمەڵگە و نیشتمانەکەتان بکەن.
زانکۆی جیهان-هەولێر وەک هەمیشە پاڵپشتی تەواوی زانستی و مەعریفیتان بۆ دوپات دەکاتەوە و، دەرەفەتی تەواوتان بۆ دەڕخسێنێ تا بتوانن پەرە بەتوانا و کارامەییەکانتان بدەن.
هەر سەرکەوتووبن
پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ
سەرۆکی زانکۆی جیهان- هەوڵێر