زانکۆى جیهان-هەولێر بەشداریەکى کاراى لە کەمپەینى کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ نەخۆشخانەکانى شێرپەنجە کرد
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند: لە میانەى کەمپینی کۆکردنەوەى هاوکارى دارایی بۆ نەخۆشخانەکانى تایبەت بەشێرپەنجە، توانرا بڕى (330100,000) سێ سەد و سى ملیۆن و سەد هەزار دینار، لەگەڵ بڕى (12450) دوازدە هەزار و چوار سەد پەنجا دۆلار کۆبکرێتەوە.
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (23/8/2022) لە هۆتێل شیراتۆنى شارى هەولێر لە پەراوێزى بڵاوکردنەوەى کتێبێک بەناونیشانى (خوێندنى باڵا لەسەردەمى کۆرۆنا و ئاڵنگارییەکاندا)، کە لەلایەن دکتۆر ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى نوسراوە، کەمپینێک بۆ کۆکردنەوەى هاوکارى بۆ نەخۆشخانەکانى شێرپەنجە ڕاگەیاندرا، (پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ) سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر وەک ئەندامى بەڕێوەبردنى کەمپینەکە دیاریکرا.
کەمپینەکە لە ماوەى ڕابردودا دەستى بەکار و چالاکیەکانى کرد، لە ئەنجامى ئەو چالاکیەدا توانرا بڕى (330100,000) سێ سەد و سى ملیۆن و سەد هەزار دینار، لەگەڵ بڕى (12450) دوازدە هەزار و چوار سەد پەنجا دۆلار کۆبکرێتەوە.
ئەمڕۆش لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، کە لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەئامادەبوونى (پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ) سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و، ئەندامى بەڕێوەبردنى کەمپینەکە بەڕێوەچوو. (دکتۆر ئارام محمد قادر ) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕى کۆمەک و هاوکاری و پشتیوانی داراییەکەى پێشکەش بە نوێنەرى هەریەک لە نەخۆشخانەی (هـیوا) لە شاری سلێمانی و نەخۆشخانەی (نانەکەلی) لە شاری هەولێر.
لەو کەمیپنەدا، زانکۆى جیهان-هەولێر وەک زانکۆیەکى تایبەت بەشداریەکى کاراى لە کەمپینەکەدا کرد و هاوکارى دارایی پێشکەش کرد، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە میانەى کۆنگرە ڕۆژنامەیەکەیدا سوپاسى تایبەتى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان و دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا-ى کرد، کە بەگیانى بەرپرسیاریەتى و بەو پەڕى بەخشندەیەوە هاوکارى هەڵمەتەکە بون.