پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان
بەناوى خوداى گەورە ومیهرەبان
ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆ
مامۆستایانى بەڕێز
فێرخوازانى خۆشەویست
کارمەندانى ئازیز
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، مانگی خێر و بەرەکەت و میهرەبانی، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆ و مامۆستایانی بەڕێز، فێرخوازانی ئازیز و فەرمانبەرانی تێکۆشەری زانکۆی جیهان-هەولێر دەکەم. هەروەها ئەم یادە پیرۆزە لە سەرجەم گەلی کوردستان و موسڵمانانی جیهان بەگشتی پیرۆز دەکەم.
هیوادارم ئەم مانگە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و سەقامگیری بۆ وڵاتەکەمان، وێستگەیەک بێت بۆ قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی، لێبوردەیی و هاوکاری لە نێوانماندا. داواکارم لە خودای گەورە ڕۆژوو و پەرستنی هەموو لایەک قبووڵ بکات و ئەم مانگە پیرۆزە بکاتە دەسپێکی سەرکەوتنی زیاتر بۆ فێرخوازانمان لە تێکۆشانی زانستی و ژیانیاندا.
ڕەمەزانتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە سایەی ئارامی و تەندروستیدا بن.
پڕۆفیسۆر
دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ
سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر
١٨ی شوباتی ٢٠٢٦




