پەیامی پیرۆزبایی پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆى جیهان-هەولێر بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینی 2026
بەڕێزان ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆ
مامۆستایان و فەرمانبەرانى بەڕێز
فێرخوازانى خۆشەویست
بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینی (2026)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەکەیەکەتان دەکەم و، بەهیواى ساڵى نوێ پڕ دەسکەوت بێ بۆ سەرجەم مامۆستایانی بەڕێز، فەرمانبەرانی دڵسۆز و فێرخوازانی ئازیزی زانکۆکەمان و گەلى کورد و تەواوى هاونیشتمیانیان لە عێراق و لە دەرەوە دەکەم.
بەڕێزان؛ ساڵی ڕابردوو بۆ زانکۆمان، وێستگەیەکی پڕ لە شانازی و تێکۆشان بوو. توانیمان بە هەوڵی هەموو لایەک هەنگاوی جدی بنێین لە بەرزکردنەوەی کوالێتی خوێندن، پەرەپێدانی توێژینەوە زانستییەکان و بەهێزکردنی پێگەی زانکۆمان لە ڕیزبەندییە جیهانییەکاندا. ئەم دەستکەوتانە بەرهەمی شەونخونی مامۆستایانی لێهاتوو، دڵسۆزی فەرمانبەرانی ماندوونەناس و کۆشش و سەرکەوتنی فێرخوازە ئازیزەکانمان بووە. بۆ ساڵی نوێش، ئامانجمانە پەرەی زیاتر بە ژێرخانی زانستی و تەکنەلۆژی و زیرەکى دەستکرد بدەین و ژینگەیەکی لەبارتر بۆ داهێنان و فێربوون بڕەخسێنین، تاوەکو زانکۆکەمان وەک مەڵبەندێکی پێشەنگی زانست و مەعریفە لە خزمەتکردنی کۆمەڵگە و نیشتمانەکەماندا بەردەوام بێت.
هیوادارم ساڵی نوێ ببێتە ساڵی بەدیهێنانی ئاواتەکان، ساڵی ئاشتی و سەقامگیری بێ سیاسى و ئابورى و کۆمەڵایەتى بێ لە هەرێمى کوردستان و لە عێراق. دووبارە ساڵی نوێتان پیرۆز بێت و هیوای تەندروستی و سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.
پڕۆفیسۆر
دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ
سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر




