چالاکیەک بۆ راهێنانى كارامه‌ییه‌كانی ئاماده‌كردنی نه‌خشه‌ى چه‌مكه‌كان بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی پلانی به‌شى پەروەردەى گشتى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ گەشەپێدانی كارامه‌ییه‌كانی فێرخوازان و گرێدانى وانەکان بە بازاری کار، چالاکیەکى زانستى بۆ چۆنیەتى ئامادەکردنى نەخشەى چەمکەکان بەڕێوەچوو.
لە میانەى ئەو چالاکیەدا، کە به‌سه‌رپه‌رشتی (م.ى. ده‌شنێ عبدالڵه سەعید) له هۆڵی ئه‌كادیمیای جیهان بەڕێوەچوو فێرخوازانى قۆناغى دووەم لە بەشى پەروەردەى گشتى بەشدارییەکى کارایان تێدا کرد.
ناوەڕۆکى چالاکیەکە بریتى بوو لە ڕاهێنانی فێرخوازان بەشێوەیەکى پراکتیکی بۆ ئاماده‌كردنى نه‌خشه‌ى چه‌مكه‌كان و بیرۆکەکانى، لە ئەنجامی ئەم چالاکى راهێنانەدا فێرخوازان توانایەکی فراوانی بەدەست هێنا و, ئاشنایى یەکێک لە پێداویستى و داواکارییەکانی ئەمڕۆى بازاری کارى کوردستان بوو.
ڕێکخستن و بەڕێوەبردنى ئەم جۆرە چالاکیانە، جگە لەوەى دەبێتە دەرفەتێکى گرنگ بۆ گه‌شه‌پێدان و تواناى فێرخوازان، لەهەمانکاتدا دەرگایەکى نوێ بەڕووى فێرخوازان دەکاتەوە تا لە دواڕۆژدا لە بازارى کار دەرفەتى کارى باشتریان بۆ بڕخسێت، هەروەک دەبێتە هەنگاوێکى گرنگ بۆ بەرەوپێشبردن و نوێبوونەوەى کۆمەڵگە لە ڕووى زانیارى و مەعریفەى نوێ.