چالاکی پراکتیکی قوتابیانی قۆناغی یەکەم لەسەر دیزاینی سێرکتی لۆژیک
قوتابیانی قۆناغی یەکەمی بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە چالاکییەکی پراکتیکی فێری دیزاین کردنی سێرکتی لۆژیک کران کە توانای ئەنجام دانی حیسابات و کردارە سەرەتاییەکانی بیرکاری هەیە. لە ڕێگەی دروست کردنی ئەم ئامێرە، قوتابیان ئاشنای چەمکە بنەڕەتیەکانی کردارە بیرکاریەکان لە کۆمپیوتەر و ئامێرەکانی ژماردن کران.
بەشی زانستی کۆمپیوتەری زانکۆی جیهان، هاوکات لەگەڵ وانە تیۆریەکان، گرنگییەکی زۆر بە کار و چالاکی پراکتیکی قوتابیان ئەدات. ئەم چالاکییە لە لایەن بەڕێز دکتۆرە ریم جعفر اسماعيل، مامۆستای بەشی زانستی کۆمپیوتەر، سەرپەرشتی کرا.