کاریگه‌ری ته‌کنه‌لوجيا له‌سه‌ر چالاکی ژمێریارى
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى 10 تشرینی دووه‌م 2021 فێرخوازان ( هه‌یثه‌م يونس ذه‌نون ) له قوناغی سیی به‌شی ژمێریارى زانكۆى جیهان-هه‌ولیر، له هۆڵى ئەكاديمى زانکۆ بابەتێکى بەناونیشانى ( کاریگه‌ری ته‌کنه‌لوژیا له‌سه‌ر چالاکی ژمێریارى ) پێشکەشکرد.
چالاکیەکە به سه‌رپه‌رشتی ماموستای یاریده‌ده‌ر( نه‌زار ههياس داوودی ) بەڕێوەچوو، کە تیایدا باسی پرۆگرامه‌کانی ژمێریارى کرد و جیاوازییەکهی له‌گه‌ڵ سیستمى ده‌ستی کرد، ئەوەشى ڕونکردەوە، کە چۆن ئیستاکه به یه‌ک کلیک ده‌توانی هه‌موو ده‌رئه‌نجامه داراییه‌کان به ده‌ست بهێنى.
هەر لە بابەتەکەیدا ئەو فێرخوازە باسی کاریگه‌ری ته‌کنه‌لوجيا زانیاری و گه‌یاندن له سه‌ر هه‌موو زانسته‌کان کرد به تایبه‌ت چالاکی ژمێریارى و، سووده‌کانی پرۆگرامی ژمێریارى و تایبه‌تمه‌ندییەکانی وه‌کو خێرایی و که‌مکردنی تێچوو و ده‌رفه‌ت وه‌رگرتن له کات و ، پرۆگرامی sage 50 ژمێریارى.
زانكۆى جیهان_هه‌ولیر له زانکو پیشهنگهکانه که دامه‌زراوه له ئاستی هه‌رێمى کوردستان و جه‌خت ده‌کاته‌وه له سه‌ر ته‌کنه‌لوژیای هاوچه‌رخ له خیوندن به تایبه‌ت به‌شی ژمێریارى که پرۆگرامه‌کانی ژمێریارى ته‌رخان ده‌کات له هه‌موو قوناغه‌کانی خیوندن بۆ مواكبة کردنی پیشکهوتنهکان و ده‌رچواندنی فێرخوازانى به توانا بۆ بازاری کار.