شاندێکى مامۆستایانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەردەکەنەوە
ژمارهیهك له مامۆستایانی ویلایەتە یەکگرتووەکانى بەمەبەستى دروستکردنى هەماهەنگى و هاوکارى سەردانى زانکۆى جیهان-هەولێریان کرد و، سەرسامى خۆیان بەئاستى زانستى فێرخوازان پیشاندا.
شاندەکەى مامۆستایانى ئەمریکا سەرەتا لەگەڵ پرۆفیسۆری یاریدهدهر دکتۆر میسون حهیدهرهی یاریدهدهری سهرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانسی كۆبوونهوه، لە کۆبونەوەکەدا چەند بابەتێکى هاوبەشیان تاوتوێکرد.
لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەیاندا، هاوڕێ لەگەڵ مامۆستاى یاریدەدەر پۆڵا تەحسین محەمەد سهرۆك بهشی زمانی ئینگلیزی چهند بهشێكی زانكۆکەیان بەسەرکردەوە، لەو چوارچێوەیەدا لە میانەى بەشداریکردنیان لە گفتوگۆیەکی زانستى فێرخوازان، ئهم مامۆستایانه زۆر سهرسام بوون به ئاستی زانستى و لێهاتوویی زمانى فێرخوازانى زانكۆى جیهان-هەولێر بەتایبەت له ڕووی ئاستی زمانی ئینگلیزی و شێوازی گفتووگۆكردن.
دواى تەواوبونى گفتوگۆ زانستیەکەى فێرخوازان، شاندەکە لەگەڵ مامۆستایانى بەشى زمانى ئینگلیزى و فێرخوازان کەوتنە گفتوگۆ، لە میانەى گفتوگۆیەکەیاندا، شاندەکە ئامادهی خۆیان نیشاندا بۆ ئهنجامدانی چهند كۆرسێكی زمانی ئینگلیزى پێشكهوتوو بۆ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە گشت بهشهكان.
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر زور خۆشحاڵ بوون بۆ ئهو سهردانی و دوپاتیشیان کردەوە، کە بەشێوەیەکى کارا بەشدارى لهو كۆرسانه دەکەن، هەروەک خۆشحاڵى خۆشیان پیشاندا، کە ئەو شاندەى مامۆستایانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا زانکۆى جیهان-هەولێریان دەستنیشان کردوە بۆ ئهنجامدانی چالاكییهكانیان.