شاندێکى زانستى ئیتاڵیا سەردانى زانکۆى جیهان-هەولێر دەکەن
بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاشنابوون بەئاستى زانستى زانکۆکە و، بەسەرکردنەوەى تاقیگەکان، شاندێکى زانستى ئیتاڵیا سەردانى زانکۆى جیهان-هەولێریان کرد.
ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (٩/١١/٢٠٢١) شاندێکى زانستى ئیتاڵیا سەردانى بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپوتەرى زانکۆى جیهان-هەولێریان کرد، بەگەیشتنیان لەلایەن سەرۆکى بەشى ئەندازیارى کۆمپیوتەر و گەیاندن بەگەرمى پێشوازیان لێکرا.
دواتر شاندەکە، تاقیگە زانستیەکانى بەشەکەیان بەسەرکردەوە و، لەو میانەیەدا ئاشناى چۆنیەتى کارکردن لە تاقیگەکە و ئامێرەکانى تاقیگەکە بوون، لەهەمانکاتدا شاندەکە پڕۆژە و دەسکەوتە زانستیەکانى فێرخوازانیان بەسەرکردەوە، کە لەسەرجەم قۆناغەکانى خوێندن دروستیان کردوە، شاندەکە سەرسامى خۆیان پیشاندا بەئاستى پێشکەوتویی زانستى فێرخوازان بەتایبەت لەو داهێنان و جێبەجێکردنى پڕۆژە زانستیانەدا.
لە کۆتایى سەردانەکەیاندا، شاندەکە هیواخوازبوون پەرە بەپەیوەندییە زانستى و ئەکادیمیەکانیان لەگەڵ بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر بدەن، بەتایبەت لە پەرەپێدان بەپڕۆژە و بیرۆکە ناوازەکانى فێرخوازان، کە بۆ ئەمڕۆ یەکێکن لە پێداویستیە هەر گرنگەکان بۆ پاراستنى تەندروستى مرۆڤ و ژینگە بەشێوەیەکى گشتى، چونکە بەشێکە لە پڕۆژەکان پەیوەست بەدۆزینەوە و چارەسەرکردنى گازە مەترسیدارەکان، کە لەسەرچاوەى جیاوازەوە دەڕژینە ناو ژینگە