بەرنامەی خوێندن
کەتەلۆگی بەرنامەکان
دەرئەنجامی فێربوون
چالاکیی توێژینەو
ڕووداوەکانی داهاتوو
بۆچی ئێمە هەڵبژێریت؟
درباره
بەشی نیوتریشن و دایەتێتکس لە زانکۆی جیهان-هەولێر لە ساڵی خوێندنى (2017) وەک یەکەم بەش لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق دامەزرا و، بڕوانامەی بەکالۆریۆس لەم پسپۆڕییەدا بە دەرچوانى دەبەخشێت. لە ڕێگەى پرۆگرامەکانی خوێندن، کە چوار ساڵ دەخاێنێت ڕاهێنانى جۆراوجۆر بە فێرخوازان لەسەر بنەمایەکى زانستى لەبارەى ڕێجیمناسیی پزیشکی، خۆراکی مرۆیی، زانستی خۆراک، و تەندروستیی گشتیدا پێ دەکرێت، هەروەک فێرخوازان ئاشناى گرنگی پەیوەندى نێوان خۆراک و تەندروستی دەکرێ.
دیدگه
دیدگای ئێمە پێشەنگایەتیکردنە لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی خۆراکی و بەرزکردنەوەی ئاستی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا. هەروەها، کار دەکەین بۆ بەدەستهێنانی دانپێدانانی نیشتمانی و نێودەوڵەتی لە بوارەکانی زانستی خۆراک، پەروەردە و توێژینەوەى زانستیدا.
ئەرک
ئەرکی سەرەکیمان پێگەیاندنی پسپۆڕی پێشەنگە لە بوارەکانی خۆراک، نیوتریشن و دایەتێتکس و خزمەتگوزارییە خۆراکییەکاندا، هەروەک ئامانجى سەرەکى بەشەکە بەرزکردنەوەی ئاستی تەندروستی و ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانە، ئەویش لە ڕێگەی توێژینەوە، داڕشتنی ستراتیژیی کاریگەر و، بڵاوکردنەوەی زانیاریی دروست دەربارەی خۆراک و شێوازی ژیانی تەندروست.
چی لە به شه كه مان چاوەڕوان بکەیت؟
ئامانجەکان
* پێگەیاندنی دەرچووانی لێهاتوو و شایستە.
* بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی تەندروستی و ڕۆشنبیریی خۆراکی لەناو کۆمەڵگەدا.
* پەرەپێدانی بەشەکە بۆ گەیشتن بە ئاستی پێشەنگایەتى لەسەر ئاستی ناوچەیی و جیهانی.
* جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی هاوکاری و کاری هاوبەش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا.
* دەستپێشخەری و ئەنجامدانی چالاکیی جۆراوجۆر بۆ باشترکردنی دۆخی خۆراکی.
دەرفەتەکانی کار
* پسپۆڕی خۆراکی کلینیکی (Clinical Dietitian) لە نەخۆشخانە و کلینیکەکاندا.
* پسپۆڕی پەرەپێدانی بەرهەمە خۆراکییەکان.
* پسپۆڕی تەکنەلۆژیای خۆراک.
* بەرپرسی دڵنیایی جۆری (Quality Control) لە کارگە خۆراکییەکاندا.
* کارکردنی ئەکادیمی و توێژینەوە لە زانکۆکاندا دواى تەواوکردنى خوێندنى باڵا.
* ڕاوێژکاری خۆراک لە سەنتەرەکانی لەشجوانی و ڕێکخراوە تەندروستییەکاندا.
تاقیگەکان
* تاقیگەی شیکاریی خۆراک (Food Analysis Lab).
* تاقیگەی مایکرۆبایۆلۆجیی خۆراک.
* تاقیگەی ئەناتۆمی و فیزیۆلۆجی.
* تاقیگەی بایۆکیمیای خۆراک.
* تاقیگەی کۆمپیوتەر و سۆفتوێرەکانى خۆراکی.
ئهندامانى دهستهى فێركارى
باوەڕپێکراوی نیشتمانی و نێودەوڵەتی
 
															وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-عێراق
 
															وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-حکومەتی هەرێمی کوردستان




















دوایین هەواڵ و چالاکییەکان
لە زانکۆى جیهان-هەولێر وۆركشۆپێكی زانستی تایبەت بە ڕۆژی جیهانیی پووكانەوەی ئێسك بەڕێوەچوو
فێرخوازانی بەشى چارەسەری سروشتی سەردانى قوتابخانەی ئامادەیی ژیارى نوێ دەکەن
فێرخوازانى بەشی نیوتریشن و دایەتێتکس سەردانى کۆمپانیای بەیروت-هەولێر بۆ بەرهەمەکانی پەتاتە دەکەن
فێرخوازانى بەشی نیوتریشن و دایەتێتکس سەردانى سەنتەری گەلیاوەی فێرکاری بۆ نەخۆشییەکانی شەکرە و غودە دەکەن
فێرخوازانى بەشی تەکنیکى دروستکردنى ددان سەردانی تاقیگەی دروستکردنی ددانی ماستەرپیس دەکەن
لە بەشی تەکنیکى دروستکردنی ددان چالاکیەکى زانستی لەبارەی تەکنیکە دیجیتاڵییەکان لە بواری تەکنۆلۆژیای دداندا بەڕێوەچوو
بەئامادەبوونى سەرۆکى زانکۆ؛ بەشى نیوتریشن و دایەتێتکس بە فێستیڤاڵێکی خواردنی تەندروست ڕۆژی جیهانیی خۆراک دەکاتەوە
گالێری وێنە






دەستڕاگەیشتنی دیجیتاڵی
پەیوەندیمان پێوە بکە
 
															تەلەفۆن
009647501788177
ئیمەیڵ
nutrdep@cihanuniversity.edu.iq
ناونیشان
شەقامی ١٠٠ی نەورۆز، هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق
کاتەکانی کاری فەرمی
یەکشەممە-پێنجشەممە / 8:00 بەیانی - 4:30 ئێوارە
 
															
 
						 
															 
															 
															 
															 
															 
															 
															 
															 
															 
															 
															 
															 
															 
															 
					 
					 
					 
					 
					 
					