گرنگترین چالاكیەكانی بەشی یاسا لە زانكۆی جیهان/هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی 2018 – 2019 Categories بەشی یاسا Date حوزهیران 15, 2019 دەرچواندنی قوتابی لێهاتوو و بە توانا لە بواری پسپۆڕیەكەی خۆی و پەرەدان بە دەستەی فێركاری و بواری زانستی وفێركاری بە بەردەوامی ئەو ئامانجەیە كە بەشی یاسا لە زانكۆی جیهان/ هەولێر هەوڵی بۆ دەدات ، ئەمەش لە رێی ئەو چالاكیە زانستیانەی كە قوتابیان بە سەرپەرشتی مامۆستایان ئەنجامی دەدەن بۆ بەرز كردنی ئاستی زانستی قوتابیان و هۆشیاری یاسایی لە كۆمەڵگە. لەسەر ئەم بنەمایەدا دیارترین چالاكیەكانی بەشی یاسا بۆ ئەمساڵی خوێندن 2018 – 2019 ئەمانەی خوارەوە بوو : 1- ئەنجامدانی ژمارەیەكی دادگایی گریمانەیی بەپی ریساكانی یاسای دادگای كارگێڕی و یاسای سزادان . 2- ( 12/12/2018) بەرز راگرتنی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توند و تیژی دژ بە ئافرەتان . 3- رێكخستنی چەندین سەردانی بۆ قوتابیان بۆ دادگای تێهەڵچوونەوە و ئەنجوومەنی شورای هەرێم 4- میوانداریكردنی چەندین دادوەری دادگای تێهەڵچوونەوە بۆ پێشكەشكردنی وانە و بابەت لە ناو حەرەمی زانكۆیی بە مەبەستی سوود بینین لە ئەزموونە پراكتیكیەكانیان لە بوارەكانی مورافەعەی مەدەنی و دادگای كارگێڕی و بنەماكانی دادگایی سزایی . 5- ( 12/2/2019 ) ئەنجامدانی دانیشتنی كۆتایی بۆ پێشبڕكێی جیسۆب لە زانكۆی جیهان / هەولێر بە هاوكاری لێژنەی سەرپەرشتیاری كێبڕكێی جیسۆب بۆ پارێزەری نێودەوڵەتی . 6- (3-4/4/2019) ئەنجامدانی وۆركشۆپێك بە ناونیشانی پەیوەندی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی ئێستاو داهاتوو . 7- ) 17 -18 / 4 / 2019( ئەنجامدانی وۆركشۆپێك لەلایەن قوتابیانی قۆناغی سێ / خوێندنی بەیانیان 8- بڵاوكردنەوەی چەند توێژینەوەیەكی زانستی لەلایەن مامۆستایانی بەشوە 9- بەشداریكردنی مامۆستایانی بەشی یاسا لە كۆنفرانسی یەكەمی نێودەوڵەتی لە زانكۆی ئەگادیر – توركیا 10- ئەنجامدانی هەڵمەتێكی هۆشیاری بە ناونیشانی دڵی شین كە تایبەت بوو بە بەرنگاربونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە لەلایەن قوتابیانی قۆناغی یەك . 11-) 1/5/2019( بەرز راگرتنی رۆژی جیهانی كرێكاران و خەڵاتكردنی كرێكارانی زانكۆی جیهان / هەولێر. Share: University-Press Previous post گرنگترین چالاكیەكانی بەشی راگەیاندن لە زانكۆی جیهان / هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی 2018 – 2019 حوزهیران 15, 2019 Next post گرنگترین چالاكیەكانی بەشی وەرزش لە زانكۆی جیهان / هەولێر بۆ ساڵی خوێندن 2018 – 2019 حوزهیران 15, 2019 You may also like لە زانکۆی جیهان-هەولێر خولێکی ڕاهێنان لەبارەی زیرەکی دەستکرد لە بوارەکانی کارگێڕی و بەڕێوەبردن و یاسا دەستیپێکرد ئازار 8, 2025 پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر فەرمانى لێخۆشبوونى لە کرێى خوێندن بەڕێژەى جیاواز بۆ (٤٣٢) وەرگیراوانى قۆناغى یەکەم دەرکرد شوبات 20, 2025 فێرخوازانى بەشى یاسا لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سەردانى دادگای کار لە هەولێر دەکەن شوبات 17, 2025