یارى دووەمى فوتساڵ بۆبەشى وەرزش لە خوولى زانکۆى جیهان
لە درێژەى کارو چالاکیەکانى بەشى وەرزشى زانکۆى جیهان رۆژى سيَشەمە رێکەوتى 25ى شوباتى 2020 یارییەکى فەرمى فووتسال لە نێوان بەشى وەرزش ە بەشى کارگیرى كار ئەنجام درا, لەیارییەکى بەهێزدا لەنێوان هەردوو تیپدا گیمى یەکەمى یاریەکە بە یەکسانبوونى هەردوولا تەواو بوو بە بێ گۆڵ,دواى ئەنجامدانى چەند گۆرانکارییەک لە گیمى دووەم تیپى بەشى وەرزش باشتر دەرکەوت و توانى پێنج گۆڵ تۆمار بکات و یارییەکە بباتەوە بە ئەنجامى پێنج گۆڵ بەرامبەر یەک گۆڵ.