سه‌ردانی زانستی قوتابیانی به‌شی كارگێری كار بۆ كۆمپانیای پیپسی له هه‌ولێر
رێكه‌وتی 18/2/2020 به‌شی كارگێری كار له زانكۆی جیهان هه‌ولێر گه‌شتێكی زانستیان بۆ قوتابیانی قۆناغی یه‌كی به‌شه‌كه ڕێكخست.
ئامانج له سه‌ردانه‌كه ئاشنا بوونی قوتابیان بوو به هه‌یكه‌لیه‌تی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن و به‌رهه‌مهێنان له كۆمپانیاكه هه‌روه‌ها شێوازی به بازاركردن و ستراتیجیه‌تی پێشبركێیهتی به‌كارهاتوو له كۆمپانیا.