یارییەکانی پاڵەوانێتی تۆپی پێی زانکۆی جیهان-هەولێر دەستپێکرد
بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتى بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٢٢/١/٢٠٢٤) پاڵەوانێتی ساڵانەی خولی کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی جیهان- هەولێر کرایەوە.
لەو خولەدا (١٨) تیپی کە نوێنەرایەتى (١) بەشی زانکۆى جیهان-هەولێر دەکەن، تیپى یاریزانان لە فێرخوازانى بەشەکان پێکهاتوون، هەروەک لەلایەن سەرۆکایەتى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان تیروپشک بۆ تیپە بەشداربووەکانى پاڵەوانێتییەکە بەڕێوەچوو.
لەو چوارچێوەیەدا و، لە یاری یەکەمدا کە لە یاریگاى زانکۆ بەڕێوەچوو، تیپی فێرخوازانى بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ لەگەڵ تیپی فێرخوازانى بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان ڕوبەڕووى یەک بوونەوە، یارییەکەش بە تۆمارکردنى گۆڵێک لە ڕێگەی لێدانی سزا لەلایەن تیپی فێرخوازانى بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ بەسەرکەوتویی کۆتایی هات.
هەمان ڕۆژ یاری دووەم لە نێوان تیپى فێرخوازانى بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی و تیپى فێرخوازانى بەشی زانستی کۆمپیوتەر ڕوبەڕوى یەکتر بوونەوە، لەو یاریەشەدا تیپى فێرخوازانى بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی توانیان بە تۆمارکردنى چوار گۆڵ بە دوو گۆڵ بۆ تیپى فێرخوازانى بەشی زانستی کۆمپیوتەر یارییەکە ببنەوە.