فێرخوازانى بەشی ئەندازیاری شارستانی سەردانی پڕۆژەی شەقامی 150م دەکەن
رۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (17/10/2022) tفێرخوازانى بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانی پرۆژەی دروستکردنى رێگەی 150 مەترى هەولێریان كرد، كە دەكەوێتە نێوان شارەكانی هەولێر و دهوك.
لە میانەى سەردانەکەیاندا، کە بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دڵزار قادر بەكر، بەڕێوەچوو، لەلایەن ئەندازیار ئازا عەبدولڕەحمان حەمەد ئەندازیارى سەرپەرشتیار پێشوازى لە مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان کرا، پاشان ڕوونکردنەوەى ورد و پێویستى لەبارەى پڕۆژەکە و قۆناغەکان و پرۆسەکانی جێبەجێکردنی ڕێگاکە پێشکەش بەفێرخوازان کرا، وتیشى هەنگاوى یەکەمى کارەکەمان لە پشکنین و شیکارى خاکى پڕۆژەکە دەستپێکرد، دواتریش لایەنى پلاندانان و چۆنیەتى دانانى چینەکانی مانەوەی ڕێگاکە کارى لەسەر کراوە.
سەردانە مەیدانیەکە، بووە دەرفەتێک بۆ فێرخوازان کە لە نزیکەوە ئاشناى چۆنیهتی دیزاینكردنی چینهكانی رێگەوبان و دروستكردنی شۆست و ئهستووری ههر چینێك بوون، لەگەڵ فێربوون بەچۆنیهتی ئهنجامدانی تاقیكردنهوهی پێویست بۆ خاك و قیر.