بۆ یەكەم جار لە هەرێمی كوردستان و عێراق ، رێكخراوی سكولەر بۆ پەروەردە بەهاوبەشی دەزگای روانگە و سپۆنسەری زانكۆی جیهان – هەولێر و زانكۆی لوبنانی فەڕەنسی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی گەورەترین كۆنفرانسی دیاریكردنی پسپۆڕی و خوێندنی گونجاو بۆ دەرچوانی پۆلی دوانزە .
لەم كۆنفرانسەدا ئەم كەسایەتیە ناسراوانە بابەتی خۆیان پێشكەش دەكەن
1. پ.د. عوسمان محمد هەڵەبجەیی
2. د. زانا احمد قصاب
3- راهێنەر عبدالسلام مەدەنی
4- راهێنەر كاروان خلیل خۆشناو
لەم كۆنفرانسەدا قوتابیان دەتوانن راستەوخۆ پرسیارەكانیان ئاراستەی میوانەكانی كۆنفرانسەكە بكەن و بڕوانامەی بەشداربوونیش بەسەر بەشداربوان دابەش دەكرێت لەگەڵ چەندین دیاری و سورایس بۆ ئامادەبووان .
هەر لەم كۆنفرانسەدا زانكۆی جیهان – هەولێر هەلی خوێندنی بەخۆڕایی بۆ سەرجەم قوتابیانی ئامادەییەكان ، هەروەها نوێترین زانیاری دەربارەی شێوازی وەرگرتنیان دەستدەكەوێت لەگەل ناسینی گشت ئەو كۆلێژ و بەشانەی كە لە زنكۆی جیهاندا هەن
بۆ وەرگرتنی بڕوانامە پویوەندی بەم ژمارە مۆبایلەوە ناوی خۆت تۆمار بكە :
07502256174
یان لە رێی ئەم لینكەوە ئەم فۆڕمە پڕ بكەوە
HTTPS://DOCS.GOOGLE.COM/FORMS/D/E/1fa/pQLS5WP4ZLIQYza0MdmZAnHcVrepXyzNFLGMjSypSdHd2YXiLmg/viewform?c=0&w=1&usp=mail_form_link
رۆژی كۆنفرانس : 4 / 8 / 2018
شوێن : هۆڵی سەعد عبدالله
كاتژمێر : 10:00 ی بەیانی
بە سپۆنسەری زانكۆی جیهان – هەولێر كۆنفرانسی پسپۆڕیەكەت هەڵبژێرە بەڕێوەدەچێت
This event has expired
Start Time
12:00 am
تهمموز 26, 2018
Finish Time
12:00 am
تهمموز 27, 2018