بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پیرۆزبایی لە زانکۆى جیهان-هەولێر دەکات
بەبۆنەى بوون بەئەندام لە کۆمەڵەى نێودەوڵەتى زانکۆکان (IAU) بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، پیرۆزبایی لە زانکۆى جیهان-هەولێر دەکات.
لەو بارەیەوە، پڕۆفیسۆر دکتۆر عبدالفتاح عبدالرزاق بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەنوسراوى ژمارە (9258)، کە لە ڕێکەوتى (17/5/2013) ئاراستەى نوسینگەى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێری کردوە، دەستخۆشى و پیرۆزبایی لە زانکۆى جیهان-هەولێر دەکات بەبۆنەى بوون بە ئەندام لە کۆمەڵەى نێودەوڵەتى زانکۆکان (IAU).
وەک لە نوسراوەکەدا هاتووە، ” بەبۆنەى بوون بەئەندامى کاراى کۆمەڵەى نێودەوڵەتى زانکۆکان (IAU)ى سەر بە ئاژانسى (یونسکۆ) وەک یەکەمین زانکۆى تایبەت لە هەرێمى کوردستان، بەناوى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێرۆزباییتان ئاراستە دەکەین”.
هەر لە پیرۆزبایینامەکەیدا، بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هاتووە ” لە چوارچێوەى هاندانى وەزارەتمان بۆ زانکۆکان، بەمەبەستى ئەندامبوون لە دامەزراوە نێودەوڵەتیەکان ، هەوڵ و تەقڵا زانستى و ئەکادیمیەکانتان بەرز دەنرخێنین، هیواى بەردەوامى و بەرەوپێشچونتان بۆ دەخوازین و دوبارە پیرۆزە”
کۆمەڵەى نێودەوڵەتى زانکۆکان (International Association of Universities) لە ڕێکەوتى (١٧/٤/٢٠٢٣) بە ئیمزاى هیلیگێ ڤانت لاند (Hilligje van’t Land) سکرتێرى گشتى کۆمەڵەى نێودەوڵەتى زانکۆکان بڕوانامەى ئەندامبوونى پێشکەش بەپڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد، وەک لە بڕوانامەکەدا هاتووە (لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە زانکۆی جیهان-هەولێر، عێراق ئەندامێکی تەواو و چالاکە لە کۆمەڵەى نێودەوڵەتی زانکۆکان).