فێرخوازانى کارگێڕى کار بەسەردانێکی زانستی گروپی کۆمپانیاکانی سەردار بەسەردەکەنەوە
لەچوارچێوەی چالاکییە زانستییەکانی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر، سەردانێکى زانستى بۆ گروپی کۆمپانیاکانی سەردار بۆ ئۆتۆمبێل ڕێکخست.
لە میانەى ئەو سەردانە زانستیەدا، کە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى (21-5-2023) بەسەرپەرشتی دکتۆر قوسەی حمید سەلامی ئەنجامدرا، بەهۆیەوە گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی یەکەم و سێیەم و چوارەمى بەشى کارگێڕى کار لە شارى هەولێر سەردانى گروپی کۆمپانیاکانی سەردار بۆ ئۆتۆمبێل و لەلایەن نينيب شمعون بەڕێوەبەری ڕاهێنانی ناوخۆیی کۆمپانیاکە پێشوازییان لێکرا.
بۆ ئەو مەبەستە و لە میانەى بەسەرکردنەوەى کۆمپانیاکەدا، نينيب شمعون ڕوونکردنەوەی وردی لەبارەی میکانیزمی بەبازاڕکردن و فرۆشتن و بەرهەمە جۆراوجۆرەکانی کۆمپانیاکەیان لە ئۆتۆمبێل و ئامێرە قورسەکان پێشکەش بەفێرخوازان کرد، هەروەک باسی لەو ئۆتۆمبێلە کارەباییانە کرد کە لە کۆمپانیاکەیان دەستیان بەفرۆشتن کردوە، وتیشى وەک یەکەم هەنگاو وێستگەی شەحنکردنەوەی ئۆتۆمبێلی کارەباییان دروست کردوە.