
بەشى ئەندازیارى کۆمپیوتەر و گەیاندن پێشبڕکیەکى زانستى ڕێکخست
بۆ هاندانى فێرخوازان و ئاوێتەبوون لەگەڵ بەرنامەکانى کۆمپیوتەر، لە بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر پێشبڕکێیەکى زانستى بەڕێوەچوو.
لەو پێشبڕکێیەدا، کە ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتى (٧/٢/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى (مامۆستا غەسان عەمانوئێل) مامۆستاى بنەما سەرەکیەکانى کۆمپیوتەر ڕێکخرابوو، تایبەت بوو بەخێرا چاپکردن.
لە پێشبڕکێیەکەدا، (٢٠) فێرخوازى قۆناغى یەکەم بەشدارییان تێدا کرد، فێرخوازان لە ماوەى نێوان (١٢-١٥) خولەک وتارێکى کورتیان لە بەرنامەى (Microsoft Word) چاپکرد، کە نزیکەى (١٠٠٠) وشەى لەخۆگرتبوو.
لە ئەنجامى پێشبڕکێیەکەدا، ژمارەیەک فێرخواز پلەى یەکەمیان بەدەستهێنا، هەروەک پێشبڕکێیەکە بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازان و، هاندانیان بۆ بەردەوامبوون لەو پڕۆسەیەدا.