مامۆستایەکى زانکۆى جیهان-هەولێر دەبێتە وتەبێژى کۆنگرەیەکى زانستى لە ژاپۆن
وا بڕیارە لە ئایندەیەکى نزیکدا، کۆنگرەیەکى زانستى لە ژاپۆن بەڕێوەبچێ، مامۆستایەکى زانکۆى جیهان- هەولێر دەبێتە وتەبێژى کۆنگرەکە.
ڕۆژى شەممە، ڕێکەوتى (٦/٢/٢٠٢١) (مامۆستا عادل محەمەد دەلۆى) سەرۆکى بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر، وەک وتەبێژى دووەمین کۆنگرەى نێودەوڵەتى تایبەت بە ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر دەستنیشان کرا.
ئەو کۆنگرەیە، کە لە شارى ئۆسکا لە وڵاتى ژاپۆن بەڕێوەدەچێ، بە یەکێک لە کۆنگرە گرنگەکان دادەنرێ، هەر لەو کۆنگرەیەک سەرۆکى بەشى ئەندازیارى کۆمپیوتەر و گەیاندن لە زانکۆى جیهان یەکێک دەبێ لە ئەندامانى لێژنەى هەڵسەنگاندنى زانکۆى جیهانیەکان، کە بە (QS) ناسراوە.