بەرنامەی خوێندن
کەتەلۆگی بەرنامەکان
دەرئەنجامی فێربوون
چالاکیی توێژینەو
ڕووداوەکانی داهاتوو
بۆچی ئێمە هەڵبژێریت؟
درباره
بەشی ڕاگەیاندن ناوەندێکی داهێنەرانەیە بۆ ئەو فێرخوازانەی کە باوەڕیان بە هێزی چیرۆکگێڕان هەیە و ئارەزوومەندن دیدگای خۆیان بگۆڕن بۆ بەرهەمی میدیایی کاریگەر. ئەم بوارە توێژینەوە لە فیلم، تەلەڤزیۆن، ڕۆژنامەوانی و میدیای دیجیتاڵ لەخۆدەگرێت، بە سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و ڕاهێنانی پیشەیی. فێرخوازانمان لە ڕێگەی پڕۆژەی کرداری (پراکتیکی)ـیەوە ڕاهێنانیان پێدەکرێت لەسەر پەیوەندیی بینراو، بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و پراکتیزە ئەخلاقییەکان، بۆ ئەوەی ببنە بەشێکی کاریگەر لە گۆڕانکارییەکانی جیهانی میدیادا.
دیدگه
دیدگای بەشەکە ئەوەیە ببێتە ناوەندێکى پێشەنگی پەروەردەی میدیایی، بەجۆرێک ناسرابێت بە پێگەیاندنی کۆمەڵگەیەکی زیندوو لە چیرۆکگێڕی داهێنەر و بیرمەندی ڕەخنەگر. هاوکات کار دەکەین بۆ پێگەیاندنی بەرهەمهێنەری میدیایی خاوەن ڕەوشت و سەرکردەی داهێنەر و، بتوانن لە ڕێگەی چیرۆکگێڕانى داهاتووی پەیوەندیکردن دابڕێژن. دەرچووانمان بەو لێهاتوویی و دیدگایە پڕچەک دەکرێن، کە پێویستن بۆ سەرکەوتن لە جیهانی گۆڕاوی میدیادا و بەشداریکردن لە پێشخستنی کۆمەڵگەدا.
ئەرک
ئەرکی سەرەکیمان ڕەخساندنی ژینگەیەکی فێربوونی چالاکە، کە فێرخوازان فێری گێڕانەوەی چیرۆک بە شێوازی کاریگەر بکەن، ئێمە پابەندین بە پەرەپێدانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، پراکتیزە ئەخلاقییەکان و بەکارهێنانی کەناڵە داهێنەرانەکانی پەیوەندی، ئەوەش لە ڕێگەی بەشداریکردنی فێرخوازان لە ئەزموونی پراکتیکی و چالاکیی کۆمەڵایەتیدا، پسپۆڕی میدیایی وا پێدەگەیەنین بتوانن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی بوارەکەدا بگونجێن و ڕێچکەی نوێ لە چیرۆکگێڕیی داهێنەرانەدا بکەنەوە.
چی لە به شه كه مان چاوەڕوان بکەیت؟
ئامانجەکان
* پڕچەککردنی دەرچووان بە کارامەییە بنەڕەتییەکان.
* برەودان بە فرەیی (Diversity) لە نوێنەرایەتیی میدیاییدا.
* بەهێزکردنی توێژینەوە و شیکاریی میدیایی.
* بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندەواریی میدیایی (Media Literacy).
* ڕەخساندنی ژینگەیەکی فێربوونی لەبار و داهێنەر.
دەرفەتەکانی کار
* دروستکەری ناوەڕۆک.
* ڕۆژنامەوان و بەرهەمهێنەری میدیایی.
* بازاڕگەریی دیجیتاڵ و پەیوەندییە گشتییەکان.
* دیزاینەری گرافیک و ئەزموونی بەکارهێنەر (UX).
* پسپۆڕی میدیای نوێ و تەکنەلۆژیا.
تاقیگەکان
* تاقیگەی کۆمپیوتەر و دیزاینی دیجیتاڵ.
* ستۆدیۆی بەرهەمهێنانی تەلەڤزیۆنی.
* ستۆدیۆی بەرهەمهێنانی ڕادیۆیی و پۆدکاست.
* ستۆدیۆی فۆتۆگرافی.
ئهندامانى دهستهى فێركارى
ماستەر لە میدیا و خوێندنەوە کولتوورییەکان
مامۆستای یاریدەدەر
باوەڕپێکراوی نیشتمانی و نێودەوڵەتی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-عێراق
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-حکومەتی هەرێمی کوردستان




















دوایین هەواڵ و چالاکییەکان
لە بەشی ڕاگەیاندن ڕاهێنانێكی تایبەت بە ڕۆڵی دەنگ لە بەرهەمهێنانی میدیایی بەڕێوەچوو
لە یاری دووەمى خولی تۆپی بالە؛ فێرخوازانی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان توانیان سەرکەون بەسەر فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن
فێرخوازانی بەشی وەرگێڕان چالاکییەکی وەرگێڕان لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان ئەنجام دەدەن
فێرخوازانی بەشی زمانی ئینگلیزی لە قوتابخانەى جیهانی نێودەوڵەتیی بنەڕەتی چالاکیەک ئەنجام دەدەن
حکومەتى هەرێمى کوردستان بەهاوکارى (مێتا) پڕۆژەی “خزمەتی هەواڵ” ڕاگەیاند و بەشی ڕاگەیاندن بەشداری لە مەراسیمى ڕاگەیاندنی پرۆژەکە دەکات
فێرخوازانی بەشی زمانی ئینگلیزی چاودێریی گەشەی زمانیی منداڵانی باخچەی ساوایان دەکەن
فێرخوازانی بەشی وەرگێڕان سەردانی نووسینگەی وەرگێڕانی لەندەن لە شارى هەولێر دەکەن
گالێری وێنە




دەستڕاگەیشتنی دیجیتاڵی
پەیوەندیمان پێوە بکە
تەلەفۆن
009647501788207
ئیمەیڵ
mediadep@cihanuneveristy.edu.iq
ناونیشان
شەقامی ١٠٠ی نەورۆز، هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق
کاتەکانی کاری فەرمی
یەکشەممە-پێنجشەممە / 8:00 بەیانی - 4:30 ئێوارە
