سه‌رۆك به‌شی ئینگلیزی وه‌ك یه‌كێ له به‌ژداربوانی به‌رنامه‌ی Fulbright Visiting Scholar Exchange Program هه‌ڵده‌بژێردرێت
سه‌رۆك به‌شی ئینگلیزی زانكۆی جیهان- هه‌ولێرم.ی اكرم دانیال، به سه‌ركه‌وتوویی پرۆگرامی Fulbright Visiting Scholar Exchange Program سێبته‌مبه‌ری 2019 ، ته‌واو كرد كه له زانكۆی اركنساس له ئه‌مریكا ئه‌نجامدرا . مامۆستای ناوبرا یه‌كێك بوو له‌م 6 مامۆستایانه كه له سه‌رانسه‌ری عێراق ههلبژێنران. ئه‌م به‌رنامه‌یه بۆ ماوه‌ی 10 هه‌فته به‌رده‌وام بوو. له‌م ماوه‌یه‌دا ، م. اكرم به‌شداری چه‌ند خولێكی ڕاهێنان كرد له بواری TEFL كه تایبه‌ته ووتنه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزی وه‌كو زمانی دووه‌م و ئاشنا بوون به رێگاكانی توێژینه‌وه نوێ و رێگاكانی وانهوتنهووه و ئاماده‌بوون له چه‌ند هۆلێكی وانه‌كان و به‌شداریكردن له سیمینار و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی ئه‌كادیمی له‌گه‌ڵ مامۆستایان و ستافی زانكۆكانی ئه‌مریكی. به‌شداریكردن له‌م پرۆگرامه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی هه‌بوو له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی مامۆستاكه‌مان له وانه‌ووتنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام تێكه‌لی له مامۆستایانی و سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی ئه‌مریكی هه‌یه.