سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر پیشانگەى فێرخوازانى ئەندازیارى شارستانى کردەوە
پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر، پیشانگەى تایبەتى فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى شارستانى کردەوە.
لە مەراسیمى کردنەوەى پیشانگەیەکەدا، کە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٧/٤/٢٠٢٢) بەئامادەبونى پڕۆفیسۆرى دکتۆر عەبدولستار کەریم سەعید یاریدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و سەرۆکى بەشى ئەندازیارى شارستانى و، ژمارەیەکى زۆر لە فێرخوازان بەڕێوەچوو، سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر بەرهەمى کاروچالاکیە زانستیەکانى فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى شارستانى بەسەرکردەوە.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى پیشانگەکەدا، سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر گفتوگۆى لەگەڵ فێرخوازان کرد لەبارەى ئامانج و گرنگى و چۆنیەتى کارکردن لە پڕۆژە زانستیەکانیان، فێرخوازانیش بەشێوەیەکى زانستى شیکردنەوەیان بۆ لایەنە جیاکانى پڕۆژەکانیان و گرنگیان بۆ پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەڵۆ و، مامۆستایان و فێرخوازانى ئامادەبوو کرد.
لە کۆتایشدا، سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر دەستخۆشى و ستایشى فێرخوازان و مامۆستایانى سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکەى کرد، هەروەک دەستخۆشى لەسەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى شارستانى کرد بۆ کردنەوەى ئەو پیشانگەیە و خستنەڕوى کاروچالاکى بەرهەمە زانستیەکانی فێرخوازەکانیان، دوپاتى کردەوە زانکۆى جیهان-هەولێر پاڵپشتى فێرخوازانى بەرهەمەند و بەتوانا دەکات، دەرفەتى تەواو بۆ دەڕەخستنى بەهەرەکانتان دەدات.