فێرخوازانى نيوتريشن و دايەتێتکس ڕاهێنان لەسەر گیا دەرمانیەکان دەکەن
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتى (7 ی نیسانی 2022) کۆمەڵێک لە فێرخوازانى قۆناخى سێیەم لە بەشی نيوتريشن و دايەتێتکس لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتی دکتۆر بەدر سورجی پرۆفیسۆری گیا دەرمانی ڕاهێنان و تاقیکردنەوە لەسەر گیا دەرمانیەکان دەکەن.
بۆ ڕاهێنانەکان، لەسەرەتادا فێرخوازان کۆمەڵێگ گەڵایان لە چەند جۆرە نەمام و دارێک کردەوە، پاشان لە فرنى تایبەت وشکیان کردەوە، ئێنجا لە تاقیگەکە بەسودوەرگرتن لە چەند مادەیەک تاقیکردنەوەکەیان دەستپێکرد، بۆ ئەوەش 2.5 گرام لە هەر یەک لە پاودەری ماڵفا و گوڵ هندبا و چەند دۆرێک لە جۆری گوڵە جیاکان لەگەڵ ئاو تێکەڵیان کرد، لە دواتر بەسودوەرگرتن لە ئاوەن (هاوەن) بۆ داڕاندنی خانە ڕووەکەکان لە یەکتر و بەدەست هێنانی کوالیتی بەرز لە ڕووەکە کارەکانیان بەردەوامى پێدا، ئینجا تێکەڵەکە گواسترایەوە بۆ دەفرێکی شووشەیی بۆ ئەمبارکردن و هەڵگرتن، فێرخوازان لە بەشێکى دیکەى ڕاهێنانەکەیاندا، تێکەڵەیەکی تریان لە هەریەک لەو پاودەرانە دروستکرد و تێکەڵی شەرابى ئیثانۆل بە 96٪ کرد.
واش بڕیارە فێرخوازانى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس لە هەفتەی داهاتوو پرۆسەی دەرهێنان و ڕاهێنانەکەیان تەواو بکەن، بەوەش ئەم ڕاهێنانە پراکتیکیە دەبێتە هەنگاوێکى گرنگ بۆ فێرکردنی ئاشناکردنى فێرخوازان بەچۆنیەتى سودوەرگرتن لە گەڵاى گیا بۆ لایەنى پزیشکی، کە لە بوارى نيوتريشن و دايەتێتکس بایەخى زۆرى پێ دەدرێ.