فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ بەشداریی لە خولێکی خانەى بایۆلۆجی دەکەن
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (18ی 1ی 2023)، فێرخوازانى قۆناغی یەکەمی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان – هەولێر بەشداریان لە خولێکى تایبەت بە خانەکانى بایۆلۆجى کرد.
لەو خولەدا، کە لە زانکۆى هەولێرى پزیشکى بەڕێوەچوو، پڕۆفیسۆر دکتۆر میرزا حەمزە بەشێوەیەکى سەرەتا بەشێوەیەکى تیۆرى باسى لە بابەتەکە و گرنگى ئاشنابوون بە لایەنە جیاکانى بۆ فێرخوازان ڕونکردەوە، دواتر فێرخوازان لە تاقیگەی فیزیۆلۆژی و تاقیگەی ئەناتۆمی بەشێوەیەکى پراکتیکى ڕاهێنانیان لە بارەى لایەنە جیاکانەى خانەى بایۆلۆجى لەسەر تەرمەکان پێکرا، هەر لەو چوارچێوەیەدا و لە تاقیگەى مۆزەخانەی ئەناتۆمی فێرخوازان دەرفەتیان بۆ ڕەخسا لە ڕێگەی ئەو تەرمانەى بەردەست بوون لە جەستەی ڕاستەقینە و ماسولکە و… بەشە جیاکانیان مرۆڤیان کۆڵیەوە.
لە کۆتایدا، فێرخوازان خۆشحاڵى خۆیان پیشاندا، کە لە زانکۆى هەولێرى پزیشکى ئەو دەرفەتە گرنگەیان بۆ ڕەخسێندرا و لە نزیکەوە ئاشنایى لایەنە جیاکان بوون، ڕونیشیان کردەوە، ئەو خولە دەبێتە وێستگەیەکى گرنگ لە ئەزمونى ژیانى پراکتیکى خوێندنەکەیان.