فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر تاقیگەیەکى زانستى بەسەر دەکەنەوە
سەرۆکایەتى بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان – هەولێر سەردانێکی زانستی بۆ فێرخوازانى قۆناغی سێیەم بۆ تاقیگەی پزیشکی فارما لە شارى هەولێر ڕێکخست.
لە میانەى ئەو سەردانە زانستیەدا، کە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٥/١/٢٠٢٤) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر (سارا حەمید) بەڕێوەچوو، لە تاقیگەکەدا لەلایەن (وەسام احمد) سەرپەرشتیاری تەکنیکی تاقیگە و، (ڕەسول حاجى ساڵح) تەکنیککارى تاقیگە پێشوازییان لێکرا.
پاشان فێرخوازان لە تاقیگەکەدا، بەشدارییان لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی پەیوەست بە مژینی ماددە خۆراکیەکان و میتابۆلیزم و نەخۆشییە خۆراکیەکان کرد، هەروەک بەشداربوون لە تاقیکردنەوە و شیکردنەوەی کاریگەری خۆراکە جیاوازەکان لەسەر پرۆسەی میتابۆلیزم و، پێوانەکردنی ئاستی ماددە خۆراکیەکان لە نمونە بایۆلۆژییەکان، لەگەڵ توێژینەوەکردن لە ئاڵۆزییەکانی کاردانەوە ئەنزیمییەکان کە بەشدارن لە پرۆسەی میتابۆلیزمدا .
سەردانە زانستیەکە بووە ئەزمونێکى گرنگ بۆ فێرخوازان و لە نزیکەوە ئاشناى چۆنیەتى کارکردن و شیکارى نەخۆشیە جیاوازەکان بوون.