فێرخوازانى بەشى چارەسەرى سروشتى کارى خێرخوازى ئەنجام دەدەن
لە بەردەوامى کار و چالاکیە جیاکانى، سەرۆکایەتى بەشى چارەسەرى سروشتى لە زانکۆى جیهان-هەولێر و، لە چوارچێوەى کارە مرۆیی و کۆمەڵایەتى و خێرخوازییەکانیدا، ژمارەیەک لە فێرخوازان کارێکى خێرخوازى ئەنجام دەدەن.
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٨/٤/٢٠٢٢) ژمارەیەک لە فێرخوازانى قۆناخە جیاکانى بەشى چارەسەرى سروشتى سەردانى قوتابخانەى سێبیرانى سەرەتاى تێکەڵاویان کرد و، کۆمەڵێک ئامێرى فێنککەرەوەی وکەلوپەلی ساردکەرەوەیان پێشکەش بەقوتابخانەکە کرد.
فێرخوازان دواى ئەوەى لەگەڵ بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە کۆبونەوە، باسیان لە کەموکوڕى و پێداویستیەکانى قوتابخانەکە کرد، پاشان ئامێرەکانى فینکەرەوەیان ڕادەستى بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە کرد و، ئەویش بەسەر پۆلەکاندا دابەشى کرد، پاشان فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر ئەو پێداویستیانەشیان تۆمار کرد، کە گرنگن بۆ بەڕێوەبردن و سەرکەوتنى پڕۆسەى خوێندن و ڕەخساندنى ژینگەیەکى لەبارى خوێندن.
قوتابخانەى سێبەردانى سەرەتاى تێکەڵاو یەکێک لەو قوتابخانانەى، کە منداڵانى خەڵکى هەژار و داهات سنوردار لێى دەخوێنن، بۆیە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەڵێنیان بەبەڕێوەبەرى قوتابخانەکەدا هاوکار و هەماهەنگیان بکەن تا بتوانن فێرخوازى بەتوانا بۆ داهاتوو پێبگەێنن.