فێرخوازانى بەشی پەروەردەی گشتی گفتوگۆ لەبارەى کاریگەرییەکانی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان لەسەر رەوشتی فێرخوازى زانکۆ دەکەن
بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر گفتوگۆیەکى زانستى بۆ فێرخوازەکانى بە ناونیشانی ( کاریگەرییەکانی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان لەسەر رەوشتی فێرخوازى زانکۆ) ڕێکخست.
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتى (٣٠/٩/٢٠٢١) لە کتێبخانی ناوەندی زانکۆ بە سەرپەرشی مامۆستای یاریدەدەر (سامان بابكر وتمان) و، بە ئامادەبوونی (دکتۆر احمد عبد عون ) سەرۆکی بەشى پەروەردەى گشتى و، مامۆستاى یاریدەدەر (دەشنێ عبدالله سعید) لە چالاکیەکى زانستیدا فێرخوازانى قۆناغی دووەم (وجدان خسرو، مريم ماهر، علي عامر و تەمارا طارق) گفتوگۆیان لەبارەى کاریگەرییەکانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەسەر ڕەوشتى فێرخوازى زانکۆ بەڕێوەبرد.
لە چوارچێوای گفتوگۆکەیاندا باس لە لایەنە باش و خراپەکانی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەسەر ڕەفتار و ژیانی فێرخوازان کرا، بۆ ئەوەش ئەوەیان ڕونکردەوە ئەگەر ڕۆژانە بۆ ماوەى چەندین کاتژمێر سەیرکردنی هەواڵ و تۆڕە کۆمەڵاییەتیەکان بکرێ کاریگەری لەسەر دەستکەوتی فێرخواز لە داهاتوودا دەبێ، لە بەشێکى دیکەى گفتوگۆکەدا چەندین پرسیار ئاراستەی بەشداربووان کرا، ئەوانیش بەخستنەڕوى بیروبۆچوون و زانیاری جۆراوجۆرەکانیان تەوەرەکانى گفتوگۆکەیان دەوڵەمەنتر کرد.
ئەم جۆرە دانیشتن و گفتوگۆیانە یەکێکە لە پلانی بەشی پەروەردەی گشتی بۆ ئەنجامدانی چالاکی لە دەرەوەی پۆل لە پێناو گەشەپێدانی کارامەییەکانی فێرخوازان بۆ قسەکردنی ئەکادیمی و بەکارهێنانی وشەی زمانی ئینگلیزی و ئامادەکردنیان بۆ بازاڕى کار.