فێرخوازانى به‌شی زمانى ئینگلیزی گفتووگۆ لەبارەى وانه‌كانی ژیان دەکەن
ڕۆژی پێنج شه‌مه رێكه‌وتی 29/9/2021 فێرخوازانى به‌شی زمانی ئینگلیزی بەشداریان لە چالاکیەکى زانستى کرد، کە تیایدا كورته فلیمێكی ئینگلیزی نمایشکرا بهمەبەستی گفتووگۆكردن لەبارەى ڕووداوه‌كانی ئه‌م فلیمه.
چالاکیەکە سه‌رپه‌رشتی مامۆستای یاریده‌ده‌ر (مه‌رجان عه‌باسیان) بوو، دواى نمایشکردنى فیلمەکە، ئینجا فێرخوازان باسی فلیمه‌كه‌یان بەگوێرەى تێگەیشتنیان كرد. پاشان باسیان له‌و وانانه کرد، كه له خودی ژیانی خۆیان سودی لێ وه‌رده‌گرن.
ئه‌م جۆره چالاكیانه زۆر به گرینگی بایه‌خی بێ ده‌درێت لی به‌شی زمانی ئینگلیزی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر سه‌ره‌نجى فێرخوازان ڕادەكێشێت، هەروەک هانى فێرخوازان دەدات بۆ زیاتر گوێ ڕاگر بن و به‌شداری زیاتر له وانه‌كان بکەن، هه‌روه‌ها ، هانیان ده‌دات بۆ كێبركێ له نێوان خۆیان بکەن.