فێرخوازانى بەشی کارگێڕی گشتی هەڵمەتێکی هۆشیاری بۆ پەرەپێدانی پاکوخاوێنی و خۆپاراستن لە ئەنفلۆنزا ئەنجام دەدەن
رۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (١٨/١١/٢٠٢٥) فێرخوازانی بەشی کارگێڕی گشتی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، هەڵمەتێکی هۆشیارییان بە مەبەستی پەرەپێدانی نەریتە تەندروستەکانی پاکوخاوێنی و خۆپاراستن لە ئەنفلۆنزا ئەنجامدا.
چالاکییەکە بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر (راز ئازاد جەلال) بەڕێوەچوو، لە میانەى چالاکیەکەیاندا، فێرخوازان سەردانێکی مەیدانییان بۆ هەریەک لە (گۆڵان مۆڵ) و شەقامی (بەختیاری) لە شاری هەولێر ئەنجامدا و، تێیدا بڵاوکراوەیان بەسەر خاوەن کار، کارمەندان و هاوڵاتیاندا دابەش کرد و هانیان دان بۆ پەیڕەوکردنی ڕێکارە تەندروستی و خۆپارێزییەکان دژی ئەنفلۆنزای وەرزی.
لە چالاکیەکەدا، کە ژمارەیەک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەمى بەشى کارگێڕى گشتى بەشدارییان تێدا کرد، سەرەتا بەهاوکارى ستافى زانستى بەشەکە بڵاوکراوەیەکیان بەژێر ناونیشانی “ئەنفلۆنزای وەرزی لە دەوروبەرت بڵاوە”. ئامادەکرد، دواتریش فێرخوازان بڵاوکراوەکانیان دابەش کرد و، هاوڵاتیانیش پێشوازییەکى گەرمیان لە چالاکیەکە کرد.






