فێرخوازانى بەشەکانى پەروەردەى گشتى و نیوتریشن و دایەتیتکس توانا زانستیەکانیان دەخەنەڕوو
لە چوارچێوەى چالاکیە جۆراوجۆرەکانى بەشى پەروەردەى گشتى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ دەرخستنى توانا و لێهاتوى فێرخوازان لە قۆناخە جیاکان، چالاکیەکى زانستى بەڕێوەبرد.
لەو چالاکیەدا، کە ڕۆژى چوارشەمە ڕێکەوتى (١٦/٢/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى دکتۆر ( احمد عبد عون ) سەرۆکى بەشى پەروەردەى گشتى بەناونیشانى ” خۆراک و توانستى فێرخواز” لەهۆڵی ئەکادیمیای زانکۆى جيهان بەڕێوەچوو، ( وەلید ئەنوەر ) فيرخوازى قۆناغى سێیەمی بەشی پەروەردەی گشتی و هەریەک لە ( احمد نەبەز و زەهرا عادل) فيرخوازانى قۆناغى چوارەمی بەشی نیوتریشن و دایەتیتکس دوو بابەتى جیایان پێشکەشکرد.
لە میانەى پێشکەشکردنى بابەتەکەیدا، ئەو فێرخوازانە بەشێوەیەکى زانستى باسیان لە گرنگی خۆراک باشى و جۆرەکانی خۆراکى تەندروست بۆ فێرخوازانى ئامادەبوو کرد، بۆ ئەو مەبەستەش بەهێنانەوەى چەند نمونەیەکى زیندو باسەکانیان دەوڵەمەتر کرد.
لەبەشى کۆتایى چالاکیەکەشدا، لەلایەن مامۆستاى سەرپەرشتیار و، فێرخوازانى ئامادەبوو، سەربارى خستنەڕوى بۆچون و تێڕوانینەکانیان، چەند پرسیارێکیان ئاراستەى فێرخوازان کرد، ئەوانیش وەڵامى پرسیارەکانیان دایەوە و، چالاکیەکەش بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازانى ئامادەبوو، هەروەک سەرۆکى بەشى پەروەردەى گشتى دەستخۆش لەو فێرخوازانە کرد و، هیواى خواست ئەم جۆرە چالاکیانە هاندەریان بێ تا لە داهاتوودا باشتر بتوانن خزمەت بەکۆمەڵگە بکەن.