فێرخوازانى بەشى دیزاینى ناوخۆیی ئاشنای دیزاینکردنى هۆڵى شانۆگەرى دەکرێن
لە بەردەوامى گەشتە زانستیە مەیدانیەکانى سەرۆکایەتى بەشى دیزاینى ناوخۆیی لە زانکۆى جیهان-هەولێر، کە بۆ فێرخوازانى لە قۆناغە جیاکانى ئەنجامى دەدات، گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى قۆناخى سێیەم ڕێکخست.
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١٧/٢/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى مامۆستا ئەسماء ئەحمەد و مامۆستا ئەوس ئەحمەد، فێرخوازانى قۆناخى سێیەمى بەشى دیزاینى ناوخۆیی بەسەردانێکى مەیدانى گۆڕەپانى هۆڵى (گەل) لە نزیک هۆڵى (میدیا)یان لە شارى هەولێر بەسەرکردەوە.
ئەم چالاکیە، کە لە چوارچێوەى بابەتى Interior Design IV-Entertaining)) ڕێکخرابوو، مامۆستاى سەرپەرشتیار لە شوێنى هۆڵى تایبەت بەشانۆ بەوردى تیشکى خستەسەر پێکهاتە و بەشەکانى هۆڵەکە، هەروەک ڕونکردنەوەى تەواوەى لەبارەى بابەتە پێویستەکان بۆ دروستکردنى هۆڵەکە و، چۆنیەتى دیزاینکردنى دیوى ناوەوە و دەرەوەى هۆڵەکەى بۆ فێرخوازان باسکرد، هەروەک باسى لەو تایبەتمەندیانە کرد، کە لە کاتى دروستکردنى هۆڵى شانۆگەرى و نمایشکردنى شانۆ ڕەچاو دەکرێ.
ئەم سەردانیە مەیدانیانەى سەرۆکایەتى بەشى دیزاینى ناوخۆیی کە بۆ فێرخوازانى رێکدەخات، ئامانج لێیى ئامادەکردنى فێرخوازانە بۆ داهاتوى کار و ئاشناکردنیان بەژینگەى کارکردن و، چۆنیەتى کارکردن لە بوارە جیاکان.