فێرخوازانی بەشی زمانی ئینگلیزی چالاکییەکی هۆشیاری دەربارەی کاریگەرییەکانی ئاڵوودەبوونی هەرزەکاران بە جگەرەکێشان ئەنجام دەدەن
رۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (١٨/١١/٢٠٢٥) فێرخوازانی قۆناغی سێیەمی بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، چالاکییەکی هۆشیاریی کۆمەڵایەتییان دەربارەی دیاردەی زیادبوونی ئاڵوودەبوونی هەرزەکاران بە تووتن ئەنجامدا.
چالاکیەکەیان لە هەریەک لە (ئیمپایەر) و (پارکی سامی عەبدولڕەحمان) بەسەرپەرشتى مامۆستای یاریدەدەر (ڕۆژین حوسێن حوسێنی)ـ ئەنجامدا، لە میانەى چالاکیەکەیاندا فێرخوازان بڵاوکراوەی هۆشیارییان دابەش کرد کە زانیارییان دەربارەی مەترسییە تەندروستییەکانی کێشانی جگەرە لە تەمەنێکی بچووکدا و کاریگەرییە درێژخایەنەکانی ئاڵوودەبوون بە نیکۆتین لەسەر تەندروستیی هەرزەکاران لەخۆگرتبوو.
لە کاتی چالاکییەکەدا، فێرخوازان گفتوگۆیان لەگەڵ دایکان و باوکان کرد و ئاماژەیان بە بڵاوبوونەوەی مەترسیداری بەکارهێنانی تووتن لەنێو هەرزەکاران و گرنگیی دەستێوەردانی پێشوەختە بۆ سنووردارکردنی ئەم دیاردەیە کردەوە، هەروەک فێرخوازان دووپاتیان کردەوە کە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری، پێشکەشکردنی زانیاریی ورد و هاندانی پەیوەندیی کراوە لەنێوان خێزان و گەنجاندا، هەنگاوی بنەڕەتین بۆ خۆپاراستن لە ئاڵوودەبوون.






