فێرخوازانی بەشی وەرگێڕان چالاکیەکی کەلتوریان بەڕێوەبرد
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی (16 ئۆکتۆبەری 2022) بەسەرپەرشتی و ئامادەبوونی مامۆستا ماجد زنرنی فێرخوازانیقۆناغی دووەم و سێیەمی بەشی وەرگێڕان لە زانکۆی جیهان هەولێر لە چالاکییەکی کەلتووریان لە باخچەی سەنتەری کەلتووری زانکۆ بەڕێوەبرد.
لە میانەی چالاکیەکەیاندا، فێرخوازان کۆمەڵە شێعرێکیان بە زمانەکانی کوردی، عربی و ئینگلیزی خوێندەوە، کە گوزارشتیان لە فۆلکلۆری ئەدەبی کوردستان و عێراق و ئینگەڵتەرا دەکرد، لە بەشێکی دیکەی چالاکیەکەدا فێرخوازان ئامێری عوودیان ژەنی و چەند گۆرانی فۆلکلۆریان بە زمانەکانی کوردی و عربی و تورکمانی پێشکەش کرد.
مەبەستى سەرەکى چالاکیەکە، ئاشناکردنى فێرخوازان بوو بە کەلەپوور و فۆلکڵۆری نەتەوە جیاکان و لەیەکنزیکردنەوەى خاڵە هاوبەشەکانیان.