فێرخوازانی پەیمانگەی وەرزشی پایتەختی تایبەت سەردانى بەشی پەروەردەی جەستیەیی و زانستە وەرزشیەکان دەکەن و یارییەکی دۆستانە ئەنجام دەدەن
ڕۆژی پێنج شەممە ، ڕێکەوتی 22/1/2026 سەرۆکایەتی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان پێشوازییەکی گەرمیان لە شاندی مامۆستایان و فێرخوازانی پەیمانگەی وەرزشی پایتەختی تایبەت بە سەرپەرشتی (مامۆستا چاوان نادر) بەرپرسی چالاکیەکانی پەیمانگەکە و مامۆستای تۆپی بالە لە پەیمانگەی وەرزشی پایتەخت کرد.
دوای بەخێرهاتن شاندی میوان؛ دکتۆر ئەحمد عبد عون عبدعلى سەرۆکی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر باسێکی تێروتەسەلی لە بارەی بەشەکەیان و تايبەتمەندییەکانی خستەڕوو ، هاوکات ئاماژەى بە کاروچالاکیەکانى بەشەکەیان لە بوارە جیاوازەکان کرد، کە بۆ پەرەپێدانى توانا وەرزشیەکانى فێرخوازان ساڵانە ئەنجامى دەدەن.
لە بەرامبەردا مامۆستاى سەرپەرشتیارى فێرخوازانى پەیمانگەی وەرزشی پایتەختی تایبەت خۆشحاڵى خۆیان بەو پێشوازییە دەربڕى و تەئیکدیا لە پێویستى هەماهەنگى چالاکى وەرزشى و سوودوەرگرتن لە ئەزمونى یەکتر کردەوە، هاوکات فێرخوازانی پەیمانگەی وەرزشی پایتەختی تابیەت سەرسامی خۆیان بە ژینگەی ئەکادیمی و ژینگەی ناو کەمپی زانکۆی جیهان-هەولێر دەڕبڕی .
وێستگەیەکى دیکەى گەشتەکەیان بریتی بوو لە ئەنجامدانی یارییەکی دۆستانەى تۆپی بالە لە نێوان فێرخوازانی بەشی پەروەردەی وەزرشی و فێرخوازانی پەیمانگەی وەرزشی پایتەختی تایبەت، کە لە هۆڵی داخراوی زانکۆ بەڕێوەچوو ، لە یارییەکەدا تیپی میوان توانیان سەرکەوتن بە دەست بێنن و، ببنە براوەی یارییە دۆستانەکە.







