بەرنامەی خوێندن
کەتەلۆگی بەرنامەکان
دەرئەنجامی فێربوون
چالاکیی توێژینەو
ڕووداوەکانی داهاتوو
بۆچی ئێمە هەڵبژێریت؟
درباره
دەربارەی بەشی وەرگێڕان: بەشی وەرگێڕان لە ساڵی خوێندنى (2014-2013) وەک بەشێکى گرنگ لە کۆلێژی ئاداب و هونەر لە زانکۆی جیهان-هەولێر دامەزرا. ئامانج لە دامەزراندنى قووڵکردنەوەی تێگەیشتنی فێرخوازانە لە بواری خوێندنەوەکانی وەرگێڕان، زمان، زمانەوانی و ئەدەبیاتدا. هەروەها، کار دەکات بۆ ئامادەکردنی دەرچووان تا ببنە وەرگێڕی پیشەگەر و مامۆستای لێهاتووی زمانی ئینگلیزی.
دیدگه
دیدگای بەشى وەرگێڕان ئەوەیە ببێتە ناوەندێکى ئەکادیمى پێشەنگ و دانپێدانراو بەپێى پێوەر و ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، هاوکات هەوڵ دەدەین ژینگەیەکی فێرکردن و فێربوونی سەرنجڕاکێش و پاڵنەر بڕەخسێنین، بۆ ئەوەی فێرخوازان بتوانن ڕۆڵی کاریگەر لە خزمەتکردنی کۆمەڵگە و بەرزکردنەوەی هۆشیاریی نێوان کەلتوورەکاندا بگێڕن.
ئەرک
ئەرکی سەرەکیمان پڕچەککردنی فێرخوازانە بە نوێترین زانست و کارامەیی لە بوارەکانی وەرگێڕان، ئەدەبیاتی ئینگلیزی، و زمانەوانیدا. پرۆگرامی خوێندن بەپێی پێوەرە زانستییەکان و، بە لەبەرچاوگرتنی پەرەسەندنەکانی ئەم بوارە داڕێژراوە و، جەخت لەسەر لایەنی کرداری (پراکتیکی) دەکەینەوە بۆ پێگەیاندنی وەرگێڕی کارا و لێهاتوو.
چی لە به شه كه مان چاوەڕوان بکەیت؟
ئامانجەکان
* ئامادەکردنی دەرچووان بۆ خوێندنى باڵا.
* بەرزکردنەوەی کوالیتیی خوێندن و فێرکردن.
* برەودان بە گیانی کاری تیمی و هاوبەش.
* پێگەیاندنی دەرچووی خوێندەوار و پسپۆڕ.
* بنیاتنانی بناغەیەکی پتەو بۆ تێگەیشتنی نێوان کەلتوورەکان.
دەرفەتەکانی کار
* وەرگێڕی نووسین و تێکست (Translator).
* وەرگێڕی زارەکی (Interpreter).
* ڕاستکەرەوە و سەرنووسەر لە دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەدا.
* ڕاهێنەری زمانی ئینگلیزی.
* کارکردن لە کونسڵگەرى و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا.
تاقیگەکان
* تاقیگەی وەرگێڕانی بینراو و بیستراو (Audio-Visual Lab).
* تاقیگەی کۆمپیوتەر و نەرمەکاڵای وەرگێڕان.
ئهندامانى دهستهى فێركارى
زوهێر عەبدولئەمیر عەبدولڕەحمان
دکتۆرا لە فێرکردنی زمانزانی پراکتیکی
پرۆفیسۆری یاریدەدەر
باوەڕپێکراوی نیشتمانی و نێودەوڵەتی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-عێراق
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-حکومەتی هەرێمی کوردستان
خزمەتگوزاری باوەڕپێکردن بۆ کۆلێژە نێودەوڵەتییەکان




















دوایین هەواڵ و چالاکییەکان
فێرخوازێکی بەشى ڕاگەیاندن ڕێگەکانی بەرەنگاربوونەوەی “خەمۆکیی دیجیتاڵی” بۆ قوتابیانی قەزای کفری ڕوون دەکاتەوە
فێرخوازانی بەشى زمانی ئینگلیزی پراکتیزەى پرۆسەی پەیوەندیکردن لە ژینگەی کار ئەنجام دەدەن
لە ڕۆژی جیهانیی دادپەروەریی کۆمەڵایەتیدا؛ فێرخوازانی بەشی ئینگلیزی چالاکیەکى مەیدانی بەڕێوەدەبەن
فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن بەشدارى لە مەراسیمی ناساندنی بەرهەمێکی مێژوویی تایبەت بە (محەمەد ئەمین زەکی بەگ) دەکەن
فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر لە زانکۆی “وۆج”ی پۆڵەندا دەست بە وەرزی نوێی خوێندن دەکەن
فێرخوازانی بەشى زمانی ئینگلیزی کارامەییەکانی ئاخافتن لەگەڵ هاوڵاتیاندا پەیڕەو دەکەن
فێرخوازان و مامۆستایانى بەشی ڕاگەیاندن نزیکەى (٤٠٠) کتێب و سەرچاوەی زانستی و ئەدەبیان بەخشییە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ
گالێری وێنە




دەستڕاگەیشتنی دیجیتاڵی
پەیوەندیمان پێوە بکە
تەلەفۆن
009647501788204
ئیمەیڵ
transdep@cihanuniversity.edu.iq
ناونیشان
شەقامی ١٠٠ی نەورۆز، هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق
کاتەکانی کاری فەرمی
یەکشەممە-پێنجشەممە / 8:00 بەیانی - 4:30 ئێوارە
