لە بەشى زمانى ئینگلیزى پیشانگەیەکى تایبەت بەزمانى و ئەدەب کرایەوە
بەچاودێری مامۆستای یاریده‌ده‌ر ڕەعد سابر ڕه‌ئوف، فێرخوازانى قۆناغی یه‌كه‌می به‌شی زمانی ئینگلیزی پیشانگەیه‌كی تایبه‌تیان کردەوە.
لەو پیشانگەیەدا، کە ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٩/٥/٢٠٢١) بەئامادەبوونى ژمارەیەک لە مامۆستایان و فێرخوازانى بەش کرایەوە، فێرخوازان لە ئامادەکردن و نمایشکردنى پۆستەرەکانیاندا باسیان له چه‌ند بابه‌تێكی زمانه‌وانی و ئه‌ده‌بیاتی زمانی ئینگلیزی كردبوو،
لە میانەى بەسەرکردنەوەى پۆستەرەکاندا ئاماده‌بووان بۆچوونی خۆیان ده‌ربڕی له‌سه‌ر بابهتهكان و خۆشحاڵى خۆشیان پێشاندا له‌سه‌ر ووته مه‌زنه‌كانی چه‌ند كه‌ساییه‌تی ئه‌ده‌بی و سیاسی به‌ناوبانگ، لەهەمان کاتدا ئاماده‌بووان و مامۆستایان ڕێکخستنى ئەم جۆرە چالاکیەیان به هه‌نگاوێكی باش لە قەڵمدا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بیركردنه‌وه و ده‌ربڕینى فێرخوازان.