لە دوو پیشانگەدا زانکۆى جیهان-هەولێر گەورەترین پیشوازى لێکرا
لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردودا، زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى دوو پیشانگەى تایبەت بەزانکۆ و پەیمانگە وقوتابخانە و دامەزراوە پەروەردەییەکانى هەرێمى کوردستان ودەرەوەى وڵاتى کرد و، لەلایەن میوانانەوە گەورەترین پێشوازى لێکرا و، ژمارەیەکى زۆرى فێرخواز وئارەزومەندانى خوێندن سەردانى شوێنى تایبەت بەزانکۆى جیهان-هەولێریان کرد.
لەو چوارچێوەیەدا و، لە ڕۆژانى (٢٢-٢٣/٨/٢٠٢١) لە هۆتێل دێدەمان لە شارى هەولێر و، بە مەبەستی ئاشناکردنی زانکۆ و پەیمانگە و قوتابخانەکان و دامەزراوە پەروەردەییەکانی کوردستان و دەرەوە بە فێرخوازان و سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن و دەرچووانی پۆلی12 بەتایبەت و خوازیارانی ماستەر و دکتۆرا، زانکۆى جیهان بەشدارى پیشانگەیەکى تایبەت بەزانکۆ و پەیمانگە وقوتابخانە و دامەزراوە پەروەردەییەکانى هەرێمى کوردستان ودەرەوەى وڵاتى کرد.
لەو پێشانگەیەدا زانکۆى جیهان-هەولێر دەرفەتێکى گرنگى بۆ دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی ڕەخساند بۆ تۆمارکردنى ناوەکانیان و، دابەشکردنى فۆڕمى وەرگرتن و، پێدانى چەندین ئۆفەری خوێندن و داشکانی تایبەت و چەندین ئۆفەری ناوازەی تر.
لەلایەکى دیکەوە لە ڕۆژانى ٢٥-٢٦ /٢٠٢١/٨ لە ھۆڵی ئۆتێل شیراتۆنى شارى هەولێر، زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارییەکى کاراى لە پیشانگەى زانکۆکان کرد، لەوپیشانگەیەدا ژمارەیەکى زۆرى فێرخواز و دەرچوانى پۆلى دوانزە و کەسوکاریان سەردانى گۆشەى زانکۆى جیهان-هەولێریان کرد و، لەلایەن فەرمانبەران و لێپرسراوانى تۆمارى زانکۆ وەڵامى میوانان درایەوە، هەروەک چەندین ئۆفەر و داشکانى تایبەت پێشکەش بەمیوانان کرا.
هەردوو پیشانگەکە بوونە دوو وێستگەى گرنگ بۆ ناساندنى بەشە جیاکانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەفێرخوازان و، پێدانى چەندین ئۆفەرى جیاواز بەخوازیاران، میوان لە هەردوو پیشانگەکەدا بەشێوەیەکى فراوان سەردانى گۆشەکانى زانکۆى جیهان-هەولێریان کرد و، پێشوازییەکى گەرمیان لە ئۆفەر و دەستپێشخەرییە جیاوازەکانى زانکۆکەدا کرد.