
لە زانکۆى جیهان-هەولێر هەڵمەتێکى فراوانى خوێنبەخشین بەڕێوەدەچێ
لە پێناو خزمەتکردن بەکۆمەڵگە و، بڵاوکردنەوە و بەکەلتورکردنى ڕوحى خۆبەخشى لە نێوان فێرخوازانى زانکۆ بەتایبەت و کۆمەڵگە بەگشتى، زانکۆى جیهان-هەولێر سەرپەرشتى هەڵمەتێکى خوێن بەخشین ڕادەگەێنێ.
بەهاوکارى و هەماهەنگى بانکى خوێن لە شارى هەولێر و، لە چوارچێوەى چالاکیەکانى سەرۆکایەتى بەشى بایۆلۆجى (میدیکەڵ مایکرۆبایۆلۆجى) لە زانکۆى جیهان-هەولێر ڕۆژى چوارشەممەى داهاتوو ڕێکەوتى (٣/١١/٢٠٢١) هەڵمەتێکى فراوانى خوێن بەخشین لە ناو کەمپى زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەدەچێ.
بۆ ئەو مەبەستە، سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر داوا لە خوێنبەخشان دەکات لەو ڕۆژەدا و لە کاتژمێر (٩) بەیانى سەردانى زانکۆى جیهان-هەولێر بکەن بۆ بەشداریکردن لەو هەڵمەتى خوێن بەخشینە، لە پێناو خزمەتکردن بەو کەسانەى پێویستیان بەهاوکارى هەیە، هەربۆیە بەشداریکردنتان بەبەشێکى گرنگە هەستکردنى تاک بەرامبەر بەکەسانى دیکە لە کۆمەڵگە دێ.
زانکۆى جیهان-هەولێر وەک یەکێک لە زانکۆ پێشەنگەکانى هەرێمى کوردستان بەردەوام بە پڕۆژەى جیا هەوڵ دەدات خزمەت بەچین و توێژەکانى کۆمەڵگە و سێکتەرە جیاکانى حکومەت بکات، ئەم چالاکیەى بەشى لەبەر ڕۆشنایی ئەو سیاسەتەى زانکۆى جیهان-هەولێر دێ بۆ خزمەتکردن بەو کەسانەى پێویستیان بەخوێن هەیە، هەروەک کارئاسانى تەواو بەلایەنى تەندروستى و پاراستنى کۆمەڵگە دەکات.