بەرنامەی خوێندن
کەتەلۆگی بەرنامەکان
دەرئەنجامی فێربوون
چالاکیی توێژینەو
ڕووداوەکانی داهاتوو
بۆچی ئێمە هەڵبژێریت؟
درباره
بەشی چارەسەری سروشتی لە زانکۆی جیهان-هەولێر لە ساڵی خوێندنی (2017) وەک یەکێک لە بەشەکانی کۆلێژی تەکنیکیی تەندروستی دامەزراوە. ئەم پسپۆڕییە جەخت لەسەر بەکارهێنانی شێوازی زانستی دەکاتەوە بۆ باشترکردنی کوالیتیی ژیان، خۆپاراستن لە پێکان و گێڕانەوەی توانای جووڵە و کارایی جەستە. دەرچووانی ئەم بەشە دەرفەتی کاری بەرفراوانیان لە بەردەمدایە، لەگەڵ بەشداریکردن لە بواری بەڕێوەبردن، ڕاوێژکاری و توێژینەوەدا.
دیدگه
دیدگاى بەشەکە ئەوەیە ببێتە ناوەندێکى ئەکادیمیی پێشەنگ لە بواری پێشکەشکردنی پرۆگرامی خوێندنی ئاستبەرز و توێژینەوەی داهێنەرانە لە چارەسەری سروشتیدا. ئامانجمان پەیڕەوکردنی ڕێبازێکی نوێیە بەشێوەیەک تەندروستی و کوالیتیی ژیانی مرۆڤ بەرز بکاتەوە، ئەویش لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و پێگەیاندنی پسپۆڕی زانا و خاوەن ڕەوشتی بەرزەوە.
ئەرک
ئەرکی سەرەکی بەشى چارەسەرى سروشتى پێشکەشکردنی پەروەردەیەکی گشتگیرە، بەجۆرێک زانیاریی تیۆری و ڕاهێنانی کرداری (پراکتیکی) لەخۆبگرێت، هاوکات فێرخوازانمان بە شێوەیەک پێدەگەیەنین ببنە پسپۆڕی لێهاتووی چاودێریی تەندروستی و، بتوانن بە شێوەیەکی کاریگەر خزمەتگوزارییەکانی چارەسەری سروشتی پێشکەش بکەن، هاوکات پابەندبن بە پەرەپێدانی بەها ئەخلاقییەکان، توێژینەوەى زانستى و، بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە.
چی لە به شه كه مان چاوەڕوان بکەیت؟
ئامانجەکان
* پەرەپێدانی پلان و ڕێکاری خۆپاراستن لە پێکانەکان.
* پێشکەشکردنی پلانی چارەسەریی تاکەکەسی و بنەما-لەسەر (Evidence-based).
* گێڕانەوەی توانای جووڵە و کارایی جەستەیی.
* کەمکردنەوەی ئازار و سنووردارکردنی پەککەوتەیی جەستەیی.
* بەرزکردنەوەی ئاستی سەربەخۆیی تاک لە ژیانی ڕۆژانەدا.
دەرفەتەکانی کار
* چارەسەرکاری سروشتی لە نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی چاکسازی (Rehabilitation).
* ڕاوێژکاری ئێرگۆنۆمیک (Ergonomics) لە کەرتی پیشەسازیدا.
* کارکردن لە یانە و سەنتەرەکانی وەرزش و لەشجوانیدا.
* کردنەوەی کلینیکی تایبەت بە چارەسەری سروشتی.
* کارکردنی ئەکادیمی و توێژینەوە لە زانکۆ و سەنتەرە زانستییەکاندا دواى تەواوکردنى خوێندنى باڵا.
تاقیگەکان
* تاقیگەی ئەناتۆمی و کینسیۆلۆجی (جووڵەزانی).
* تاقیگەی فیزیۆلۆجی و بایۆمیکانیک.
* تاقیگەی ڕاهێنانە چارەسازییەکان (Therapeutic Exercises).
* تاقیگەی چارەسەری کارەبایی (Electrotherapy).
* تاقیگەی فیزیای پزیشکی
ئهندامانى دهستهى فێركارى
باوەڕپێکراوی نیشتمانی و نێودەوڵەتی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-عێراق
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-حکومەتی هەرێمی کوردستان




















دوایین هەواڵ و چالاکییەکان
فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر لە پۆڵەندا بەشدارییان لە کۆرسێکی زانستیی تایبەت بە ڕووکناسى دەکەن
فێرخوازانی بەشى چارەسەری سروشتی لە فیستیڤاڵی (هەولێر ستریت بازاڕ) پشکنین و چارەسەری فیزیایی بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دەدەن
پێنج فێرخوازی دیکەى زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ تەواوکردنی کۆرسێکی خوێندن بەرەو پۆڵەندی بەڕێکەوتن
فێرخوازانی چارەسەری سروشتی لایەنە تاقیگەییەکانی پشکنینی شانەکان لە نەخۆشخانەی میهرەبانی بەسەر دەکەنەوە
فێرخوازانی بەشى شیکاری کیمیایی پزیشکی هاوکاریی زستانە دەگەیەننە منداڵانی قوتابخانەی کەورەبەنی بنەڕەتی
فێرخوازانی بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى بەدواداچوون بۆ ژینگەى کارکردن لە تاقیگەکانى نەخۆشخانەی ئارژین دەکەن
گالێری وێنە




دەستڕاگەیشتنی دیجیتاڵی
پەیوەندیمان پێوە بکە
تەلەفۆن
009647501549560
ئیمەیڵ
ptdep@cihanuniversity.edu.iq
ناونیشان
شەقامی ١٠٠ی نەورۆز، هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق
کاتەکانی کاری فەرمی
یەکشەممە-پێنجشەممە / 8:00 بەیانی - 4:30 ئێوارە
