بەرنامەی خوێندن
کەتەلۆگی بەرنامەکان
دەرئەنجامی فێربوون
چالاکیی توێژینەو
ڕووداوەکانی داهاتوو
بۆچی ئێمە هەڵبژێریت؟
درباره
بەشی تەکنیکى دروستکردنى ددان بەشێکی تایبەتە بە خزمەتگوزارییە تەندروستیی و تەکنیکیەکانى دروستکردنى ددان. ئەم پسپۆڕییە تایبەتە بە دیزاینکردن، دروستکردن و چاککردنەوە و زانستى قەربۆکردنەوەى ددان (Dental Prosthetics)، کە بریتییە لەو هونەر و زانستەی تایبەتە بە دروستکردنی جێگرەوەی دەستکرد بۆ ئەو بەشە لەدەستچووانەی دەم و ددان و، پێکدێ لە (تاجی ددان، پردى ددان، تاقمی ددانی تەواو و تاقمى بەش، چاندنەوەى ددان، ڕوپۆشى جوانکارى، قەرەبووی شەویلگە و ڕووخسار و، قەرەبووە جێگیر و جووڵاوەکان.
دیدگه
بەشی تەکنیکى دروستکردنى ددان، وەک زانستێکی نوێ، ئامانجیەتی پێشەنگایەتی لەم بوارەدا بکات، ئەویش لە ڕێگەی ئامادەکردنی ستافێکی شارەزا و لێهاتوو تا بتوانن ئەم دیدگایە بهێننە دی. پڕۆگرامی خوێندن لەم بەشە زانستیە چوار ساڵە، لەو ماویەدا ڕاهێنان بە فێرخوازان دەکرێت بۆ داڕشتنی پلانی چارەسەریی گونجاو، بە پشتبەستن بە کارامەیی و ئەزموونی تاقیگەیی. پڕۆگرامەکەمان لە ڕێگەی پەیڕەوکردنی پرۆگرامێکی خوێندنی هاوچەرخەوە داڕێژراوە، کە لەگەڵ ستاندارد و باشترین پێوەرەکانی ئەوروپادا گونجێندراوە و، بەشدارییەکی کاریگەر لە پێشخستنی خوێندنى باڵا دەکات.
ئەرک
ئەرکی سەرەکیی ئەم بەشە بریتییە لە پێگەیاندنی تەکنیکاری ددان بە نوێترین تەکنیک و ستانداردی پیشەیی ڕاهێنراو. بە تایبەتی گرنگی بە پێگەیاندنی پسپۆڕی ناوخۆیی دەدات بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی بازاڕی کار، لەبری پشت بەستن بە پسپۆڕی بیانی. هەروەها تەکنیکاری دروستکردنى ددان بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ پزیشکی ددان کاردەکات
چی لە به شه كه مان چاوەڕوان بکەیت؟
ئامانجەکان
* بەرزکردنەوەی ئاستی لێهاتوویی زانستی و پیشەیی فێرخوازان.
* پێگەیاندنی تەکنۆلۆژیستی ددانی شارەزا.
* پشتگیریکردن لە پڕۆسەی باشترکردنی کەرتی تەندروستی.
* پێشکەشکردنی پرۆگرامێکی خوێندنی بەکوالێتیەکى بەرزى زانستى.
* هاندان بۆ پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام.
دەرفەتەکانی کار
* کارکردن لە نەخۆشخانە حکومی و تایبەتەکان.
* کارکردن لە کلینیک و سەنتەرەکانی پزیشکیی ددان.
* دامەزراندنی تاقیگەی تایبەت بە دروستکردنی ددان.
* بەدەستهێنانی نازناوی “تەکنیکاری دروستکردنى ددان”.
* بەشداریکردن لە بواری وانەوتنەوەی ئەکادیمی دواى تەواوکردنى خوێندنى باڵا (ماستەر، دکتۆرا).
تاقیگەکان
* تاقیگەی کیمیای گشتی
* تاقیگەی بایۆکیمیا
* تاقیگەی بایۆلۆجیی مرۆیی
* تاقیگەی بایۆفیزیا
* تاقیگە پسپۆڕییەکانی تەکنیکى دروستکردنى ددان
ئهندامانى دهستهى فێركارى
خالید محەمەد ئەلسەعابی
ماستەر لە نەشتەرگەریی شەویلگە و ڕووخسار
مامۆستای یاریدەدەر
ڕانا خەلیل هادی
ماستەر لە زانستەکانی دەم و ددان (Oral Sciences)
مامۆستای یاریدەدەر
باوەڕپێکراوی نیشتمانی و نێودەوڵەتی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-عێراق
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-حکومەتی هەرێمی کوردستان




















دوایین هەواڵ و چالاکییەکان
فێرخوازانى زانکۆی جیهان-هەولێر لە پۆڵەندا هەنگاو بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە ئەکادیمییەکان دەنێن
لە زانکۆى جیهان-هەولێر وۆركشۆپێكی زانستی تایبەت بە ڕۆژی جیهانیی پووكانەوەی ئێسك بەڕێوەچوو
فێرخوازانی بەشى چارەسەری سروشتی سەردانى قوتابخانەی ئامادەیی ژیارى نوێ دەکەن
فێرخوازانى بەشی نیوتریشن و دایەتێتکس سەردانى کۆمپانیای بەیروت-هەولێر بۆ بەرهەمەکانی پەتاتە دەکەن
فێرخوازانى بەشی نیوتریشن و دایەتێتکس سەردانى سەنتەری گەلیاوەی فێرکاری بۆ نەخۆشییەکانی شەکرە و غودە دەکەن
فێرخوازانى بەشی تەکنیکى دروستکردنى ددان سەردانی تاقیگەی دروستکردنی ددانی ماستەرپیس دەکەن
لە بەشی تەکنیکى دروستکردنی ددان چالاکیەکى زانستی لەبارەی تەکنیکە دیجیتاڵییەکان لە بواری تەکنۆلۆژیای دداندا بەڕێوەچوو
گالێری وێنە



دەستڕاگەیشتنی دیجیتاڵی
پەیوەندیمان پێوە بکە
تەلەفۆن
009647509820504
ئیمەیڵ
dntdep@cihanuniversity.edu.iq
ناونیشان
شەقامی ١٠٠ی نەورۆز، هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق
کاتەکانی کاری فەرمی
یەکشەممە-پێنجشەممە / 8:00 بەیانی - 4:30 ئێوارە
