یەکەى چارەسەرى سروشتى تەمەنێکى کەم و خزمەتێکى زۆر
دوابەدوای چالاکردنی یەکەى چارەسەری سروشتی لە کلینیکی زانکۆی جیهان بۆ خزمەت گوزاری تەندروستی و، بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی فێرخوازانى زانکۆکەمان، بەشی چارەسەری سروشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر لەماوەى تەنها سێ ڕۆژدا چەندین پشکنینى بۆ فێرخوازان ئەنجامداوە.
لە یەکەى چارەسەرى سروشتى کلینیکى زانکۆى جیهان، لەلایەن مامۆستایان و فێرخوازانى بەشەکە لە ماوەی نێوان (٧-١٠/٢/٢٠٢١) پشکنین و هەڵسەنگاندن بۆ زیاتر لە (٢٠٠) فێرخوازى بەشە جیاوازەکانی زانکۆکەمان ئەنجام دراوە.
بۆ ئەو مەبەستە، لەسەرەتا تەنها هەڵسەنگاندن و پشکنین بۆ چەند بوارێک ئەنجام دەدرا، کە بریتیبوون لە:
- پشکنین بۆ پەلەکانی سەرەوە و خوارەوە.
- پشکنین بۆ ئازارەکانی پشت و لێکەوتەکانی.
- پشکنین بۆ جومگەکان.
- پشکنین بۆ شێوازی ڕۆیشتن و ناڕێکی لە ڕۆیشتن و لێکەوتەکانی.
- هەڵسەنگاندن بۆ شێوازی ڕۆژانەی ژیان و چالاکیەکانی ڕۆژانە و زۆرى تر.
یەکێکى دیکە لە خزمەتگوزارییەکانى یەکەى چارەسەرى سروشتى لە کلینیکى زانکۆى جیهان، کە لەلایەن بەشى چارەسەرى سروشتى بەڕێوەدەبرێت بەدەنگەوەهاتنى ئەو فێرخوازانەیە، کە پێویستیان بەچارەسەرى سروشتى هەیە، بۆ ئەوەش فێرخوازان دەتوانن لە ڕێگەی ئیمێڵی کلینیکى زانکۆی جیهان کاتی نۆرەی چارەسەریان بۆ دادەنرێت و ئاگادار دەکرێنەوە .