چۆنیەتى سوود وەرگرتن لە کتێب و کتێبخانە
بەمەبەستی ئاشناکردنی فێرخوازان بۆ چۆنیەتى سوودوەرگرتن لە کتێب و کتێبخانە بۆ ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى و، پەرەپێدانى لایەنى مەعریفى تاک و بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیارى، سەرۆکایەتى بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دیبلۆماسییەکان چالاکیەکى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى ڕێکخست.
لەو چالاکیەدا، کە ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (١٤/٢/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى (دکتۆر ھاوژین عومەر) لە لە کتێبخانەی زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، باسێکى زانستى لەبارەى کتێب و کتێبخانە پێشکەش بە فێرخوازان کرد.
دکتۆر هاوژین عومەر، کە مامۆستایە لە بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتى و دیبلۆماسییەکانى زانکۆى جیهان، سەرەتاى بابەتەکەى تەرخانکرد بۆ تیشک خستنە سەر گرنگی کتێب و کتێبخانە و، چۆنیەتى و شێوازی سوود وەرگرتنی لە کتێبخانەی زانکۆی و، میکانیزمی خواستنی کتێب.
لە بەشێکى دیکەى بابەتەکەیدا (دکتۆر ھاوژین عومەر) باسی لە چۆنیەتى بەکارھێنانی کتێبخانەی ئەلیکترۆنی کرد، لەهەمان کاتدا باسى لە گرنگى کتێب کرد بۆ ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى و، بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیارى و مەعریفى تاک بەگشتى و فێرخوازانى زانکۆ بەتایبەت.
لەکۆتاییدا، فێرخوازان پرسیاری جۆراوجۆریان دەربارەی بابەتەکە و شێوازى سوود وەرگرتن و بەکارهێنانى وەک سەرچاوەى زانستى ئاراستەى (دکتۆر هاوژین عومەر) کرد.