فێرخوازانى چارەسەری سروشتى سەردانی ئەکادیمیای کریسمسیان کرد و هەڵسەنگاندنیان بۆ دۆخی جەستە ئەنجامدا
لە چوارچێوەی ڕاهێنانە کردارییەکاندا بۆ بەرزکردنەوەی تواناى فێرخوازان لە بواری هەڵسەنگاندنی دۆخی جەستە و دەستنیشانکردنی کێشەکانی جوڵە، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى ١٨/٢/٢٠٢٥ و، بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆرى یاریدەدەر ئەسما غولام ڕەزا محمد، کۆمەڵێک لە فێرخوازی قۆناغى دووەم و سێیەم و چوارەمى چارەسەری سروشتى سەردانی ئەکادیمیای کریسمسیان کرد و، لەلایەن مامۆستا کایلی پارکەرەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا.
لە میانی سەردانەکەدا، فێرخوازانى چارەسەری سروشتى بەشدارییان لە زنجیرەیەک چالاکیی هەڵسەنگاندن و دەستنیشانکردنى دۆخى جەستە کرد و، پشکنینی وردی دۆخی جەستەیان ئەنجامدا، ئەوەش بە بەکارهێنانی تەکنیکە تایبەتمەندەکانی هەڵسەنگاندن. ئەم پشکنینانە بریتی بوون لە شیکاری ڕێکخستنی بڕبڕەی پشت، مەودای جووڵە لە جومگەکاندا، و هاوسەنگی ماسولکەکان، لەگەڵ گرنگیدان بە ناوچە سەرەکییەکانی وەک مل، شان، ئەژنۆ و پێ. هەروەها فێرخوازان لەگەڵ کارمەندانی ئەکادیمیا باسیان لە کاریگەری خووەکانی ڕۆژانە لەسەر تەندروستی جەستەیی کرد، جگە لەوەش، سەردانەکە کۆبوونەوەی کارلێککاری لەخۆگرتبوو بە ئامانجی پەروەردەکردنی قوتابیانى ناوەندە ئەکادیمیەکە سەبارەت بە گرنگی هەڵسەنگاندنی پێشوەختە لە ڕێگریکردن لە کێشەکانی ماسولکەیی و ئێسک.
ئەم ئەزموونە دەرفەتێکی گرنگى بۆ فێرخوازان ڕەخساند بۆ بەدەستهێنانی هەڵسەنگاندنی جووڵەیی و لێهاتوویی دەستنیشانکردن بەشێوەیەکى پراکتیکى، هەروەک یارمەتیان دا تێگەیشتنێکی قووڵتر لە پەیوەندی نێوان دۆخی جەستە و تەندروستی گشتی بەدەستبهێنن.